قەسەدە: لە شەڕی عەین عیسادا ٣ چەتە کوژران و ٧ چەتەش بریندار بوون

قەسەدە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر عەین عیسا، سەرێکانی و گوندەکانیان رایگەیاند، لە شەڕەکەدا ٣ چەتە کوژراون و ٧ چەتەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە، لەبارەی هێرشی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا، گرێ سپی و گوندەکانیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە لەبارەی هێرشەکان وتی:

"دەولەتی داگیرکەری تورک، هێرشەکانی بۆ سەر گوندەکانی عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپی زیاد کردووە. لە هێرشەکاندا، بە تایبەتی گوندەکانی، حوریە، خۆشان، خالدیە و رێگای ئێم٤ دەکرێنە ئامانج. شەڕڤانەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا، وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانماندا، لە خۆشان و خالدیە شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا ٣ چەتە کوژران و ٧ چەتە بریندار بوون. تۆپبارانکردنی هەرێمەکە بەردەوامە."

ف.ق