قەسەدە: لە عەین عیسا ١٦ چەتە سزا دران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر عەین عیسا بەردەوامیی هەیە و بە درێژایی شەڕەکانی دوێنی ١٦ چەتەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا بەردەوامییان هەیە و هێزەکانی قەسەدەش بەرەنگاری هەموو هێرشەکان دەبنەوە و لە بەرەنگاربوونی هێرشەکاندا بە درێژایی شەڕەکانی دوێنێ ١٦ چەتە سزا دران و ٢ شەڕڤانی قەسەدەش شەهید بوون.

قەسەدە رایگەیاند، "سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ١٩ی ئاداردا دەستیان بە هێرشکرد بۆ سەر عەین عیسا و دەورووبەری رێگای ئێم ٤ و هێزەکانمان لە نزیک کاتژمێر ١١:٠٠ دا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە، کە دەکرایە سەر گوندەکانی سەیدا و مەئالیک. لە سەرەتای وەڵامدانەوەى هێزەکانماندا ٣ چەتە کوژران. پێکدادانەکان تاوەکو ئێوارە بەردەوامییان هەبوو. ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی چەتەکان، کە ١٣ چەتەی تیادا بوو کرایە ئامانج و تێکشکینرا و ١٣ چەتەکەی ناو زرێپۆشەکە کوژران و بەوەش بە گشتی ١٦ چەتە کوژران.

 لە بەرەبەیانی ئەمڕۆداش هێزە داگیرکەرەکان بە چڕی عەین عیسا و دەورووبەریان بۆردومانکرد. لە بۆردومانەکاندا شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنی کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە منداڵێک کوژرا. لە شەڕیشدا ٢ شەڕڤانمان، کە قارەمانانە بەرەنگاری هێرشە داگیرکەرییەکان بوونەوە و شەڕیان کرد شەهید بوون و شەڕڤانێکی تریشمان بریندار بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامەى شەڕڤانە شەهیدەکانمان دواتر بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

بۆردومانکردنی ناوچەکە و پێکدادانی نێوان هێزەکانمان و چەتەکان بەردەوامییان هەیە".

ژ.ت