قەسەدە: لە عەین عیسا ٣٧ چەتەی دەوڵەتی تورك كوژران و ١٨ چەتەش بریندار بوون

هێزەكانی سوریای دیموكرات (قەسەدە) ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ‌ ڕۆژدا لە عەین عیسا، نزیكەی ٤٠ چەتەی دەوڵەتی تورك كوژراون ‌و نزیكەی ٢٠ یش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی (قەسەدە)، لە بەیاننامەیەكدا، ئاماری سێ‌ ڕۆژی شەڕی لە عین عیسا بڵاو كردەوە.

بەپێی ئامارەكەی قەسەدە لە ماوەی شەڕی ڕۆژەكانی  ١٩، ٢٠  ‌و ٢١ی ئازار لە عەین عیسا، ٣٧ چەتە کوژراون، ١٨ چەتەیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەیش كردوە، چەندین كەلوپەل ‌و چەكی چەتەكانیان تێكشكاندوون ‌و دەستیشیان بەسەر چەند پارچە چەكێكدا گرتوە.

قەسەدە ڕاشیگەیاندوە، سوپای داگیركەری تورک، هاوڵاتییانی مەدەنیی کردەوەتە ئامانج ‌و بەوهۆیە منداڵێک شەهید بوە و پێنج هاوڵاتیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەیش كردوە، لە تەواوی شەڕەکەدا، چوار شەڕڤانیان شەهید بوون و سێ شەڕڤانیش بریندار بوون.

ف.ق