قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە رەقا و عەین عیسا شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ناسنامەی ٣ شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کرد کە لە عەین عیسا و رەقا شەهید بوون.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ٢ شەڕڤانی قەسەدە لە هەرێمی عەین عیسا شەهید بوون و بە خوێنی خۆیان نمونەی قاڕەمانێتیان نووسی.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە شەڕڤانەکەی دیکەی قەسەدە، لە هەنگاوی رزگارکردنی رەقادا بریندار ببوو و بەو هۆیەوە شەهید بووە.

قەسەدە وتی، "ئێمە بەڵین بە شەهیدان و خانەوادەکانیان دەدەین، خەباتمان لەسەر رێچکەیان بەردەوام بێت و تاوەکو وڵات لە داگیرکەری رزگار دەکەین."

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

نازناو: رۆژ

ناو و پاشناو: ئەحمەد ستار ئەلسەلجان

ناوی باوک: عەبدولستار

ناوی دایک: حەجا

شوێن و مێژووی شەهادەت: کۆگاکانی قەزەلی – گرێ سپی ٠١-٠٧-٢٠٢١

***

نازناو: شۆڕش

ناو و پاشناو: محەمەد نۆر محەمەد ئەلعەبدوڵلا

ناوی باوک: ئەحمەد

ناوی دایک: فەرحا

شوێن و مێژووی شەهادەت: عەین عیسا ٠١-٠٧-٢٠٢١

***

نازناو: ئەبو مەنار

ناو و پاشناو: خالی حسێن ئەلکلی

ناوی باوک: حسێن

ناوی دایک: نورە

شوێن و مێژووی شەهادەت: رەقا ٠١-٠٧-٢٠٢١

ف.ق