قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٥ شەهیدی هێزەکانی خۆپاراستنی ئاشکرا کرد، کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی خاڵێکی پشکنین لە گوندەکانی دەوروبەری عامودێ شەهید ببوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی ٥ شەڕڤانی بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی دەوروبەری عامودێ شەهید ببوون.

قەسەدە ڕایگەیاندوە: سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیان بەردەوامن لە هێرشەکانیان لە دژی هەرێمە جیاوازەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ژینگە و ناوەندە خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان و دامەزراوە ستراتیژییەکان بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس و تۆپخانە و مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەنە ئامانج.

هێزكانی سوریای دیموكراتیك "قەسەدە"، ئەوەش دەڵێن: ئامانجی زیادکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەئامانجی لاوازکردنی ئاسایشی هەرێمەکە و تۆقاندنی دانیشتووانە، بەڵام شەڕڤانانی ئێمە لە هەموو بەرەکاندا بەرخۆدانی مێژوویی بەرامبەر بە داگیرکاریی و چەتەکانیان نیشان دەدەن.

قەسەدە ئاشكراشی كردوە: ئێوارەی دوێنێ ٥ شەڕڤانی هێزەکانی خۆپاراستن لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دژ بە خاڵێکی پشکنینی ناوچەی عامودێ شەهید بوون.

سەرەڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو شەهیدانە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی داون و ناسنامەکانیشیانی بەم شێوە ڕاگەیاندووە:

نازناو: باران عامودێ

ناو و پاشناو: ئەحمەد محەمەد غەفور

دایک: قەدریە

باوک: محەمەد

شوێن و بەرواری لەدایکبوون: عامودێ، لە ساڵی ٢٠٠٤

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عامودێ، گوندی سنجاق سەعدون، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

*****

نازناو: دەمهات عامودێ

ناو و پاشناو: سەعد ڕێزان خەلیل

دایک: سوعاد

باوک: ڕێزان

شوێن و بەرواری لەدایکبوون: عامودێ، لە ساڵی ٢٠٠٢

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عامودێ، گوندی سنجاق سەعدون، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

*****

نازناو: شۆڕش دەربەسیە

ناو و پاشناو: ماهیر ڕاکان ئەلمخلیف

دایک: زەهرا

باوک: ڕاکان

شوێن و بەرواری لەدایکبوون: گوندی قامیشلی سولیمە، لە ساڵی ٢٠٠٣

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عامودێ، گوندی سنجاق سەعدون، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

****

نازناو: ڕۆنی جان

ناو و پاشناو: مەحمود ئەحمەد میسلەت

دایک: سوریە

باوک: ئەحمەد

شوێن و بەرواری لەدایکبوون: عامودێ، لە ساڵی ٢٠٠٠

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عامودێ، گوندی سنجاق سەعدون، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

****

ناوی کۆد: باز عامودێ

ناو و پاشناو: وەلید حەمید حامی

دایک: ئەلیا

باوک: حەمید

شوێن و بەرواری لەدایکبوون: عامودێ، لە ساڵی ١٩٩٩

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: عامودێ، گوندی سنجاق سەعدون، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢

ژ.ت