قەسەدە ناسنامەی دوو شەڕڤانی یاتی ئاشکرا کرد کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون

قەسەدە ناسنامەی دوو ئەندامی یاتی ئاشکرا کرد کە لە بارەگای هاوبەشی یات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە باکوری حەسەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو شەڕڤانی یەکینەکانی دژە تیرۆر یاتی ئاشکرا کرد. هەردوو شەڕڤانەکەی یات لە هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بۆسەر بارەگای هاوبەشی یات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا شەهید ببوون.

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە، " درۆنێک بەشی ئەمنی بارەگای هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ٥٠ کیلۆمەتر دوور لە سنوری سوریا – تورکیای بۆردومان کرد.

ئەرکی یەکینەکانی دژە تیرۆر، بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانی شانە شاراوەکانی داعشە. لەم ماوەیەی دواییدا، هێزەکانی یات لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەکرێنە ئامانج. لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢دا ژیان تۆڵهەڵدان فەرماندەی یات، فەرماندە رۆژ خابوور و ئەندامی یات بارین، لە ئەنجامی هێرشی درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەسەر رێگەی قامشلۆ شەهید ببوون.

 ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: بروسک کۆبانێ

ناو و پاشناو: محەمەد خالد عەبدۆ

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: خالید

کات و شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ – گوندی کلوتێ – ٢٠٠٣

کات و شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە – ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

***

ناسناو: مزگین سەرێکانی

ناو و پاشناو: مونتەسیر بەشیر عومەر

ناوی دایک: فەسیحا

ناوی باوک: بەشیر

کات و شوێنی لەدایکبوون: سەرێکانی – گوندی سەفیح – ٢٠٠٠

کات و شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە – ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢"

ف.ق