قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

قەسەدە رایگەیاند، ئەندامێکیان بەناوی محەمەد خەلیل ئەلعەلۆ لە عەین عیسا لە رووداوێکدا شەهید بووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنەی قەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد.

لە راگەیەندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

" هێزەکانمان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش، بەردەوامی بۆ ئۆپراسیۆنەکانیان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەدژی شانە شاراوەکانی داعش دەدەن. هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەرخۆدان دەکەن.

لە ناوەندێک کە هەڤاڵمان محەمەد خەلی ئەلعەلۆ ئەرکی سەربازی خۆی ئەنجام دەدا، لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید بوو.

شەهید محەمەد شەڕڤانێکی لەسەرخۆ و دڵسۆز بوو. بەشداری لە هەنگاوی دژی داعش کرد. لە هەموو شەڕەکاندا بە بەشداری کرد بەرخۆدانێکی گەورەی پیشاندا. خاوەن رۆحێکی هاوڕێیەتی گەورە بوو. بۆیەش لەنێو هەڤاڵانیدا زۆر بەهێز بوو.

سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بەردەوامی بە رێبازی شەهیدان بدەین بۆ رزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان.

ناسنامەی شەهیدمان بەم شێوەیەیە؛

ناوی شۆڕشگێری: محەمەد

ناو و پاشناو: محەمەد خەلیل ئەلعەلۆ

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: خەلیل

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەلی باجیلی، ٢٠٠٢

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: عەین عیسا، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣"

ف.ق