قەسەدە: راگەیەنراوی دەوڵەتی تورک درۆیەکی گەورەیە

قەسەدە ئاماژەی بە راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورک لەبارەی کارەکانیان لە ساڵی ٢٠٢١دا و رایگەیاند، راگەیەنراو و ئاماری دەوڵەتی تورک، بەردەوامی شەڕی تایبەتە و درۆیەکی گەورەیە.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی ٨ی ئازار وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەبارەی کارەکانی لە ساڵی ٢٠٢١ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا ئامارێکی بڵاوکردەوە و هێزەکانی ئێمەی وەک تیرۆریستی داعش لەقەڵەمداوە کە ئەو داعشە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە رووی زەمینیەوە لە ئەنجامی بەرخۆدانێکی گەورەدا لەناوچوو. ئەو ئامارانەی کە دەوڵەتی تورک بڵاویکردوەتەوە دوورن لە راستیەوە و ئەو راگەیەنراوە و ئامارەکە بەردەوامی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە و لە درۆیەکی زیاتر هیچی دیکە نییە."
ف.ق