قەسەدە شانەیەکی چەتەکانی داعشی هەڵوەشاندەوە

قەسەدە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەل هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شانەیەکی چەتەکانی داعشیان لە دێرئەزۆرهەڵوەشاندوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە لە دێرئەزۆر شانەیەکی چەتەکانی داعشی هەڵوەشاندووەتەوە. ڕاگەیەنرا ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجامدراوە.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا لە هەرێمی کووبێری دێزئەزۆر ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە لە دژی شانەنووستووەکانی داعش ئەنجامدرا شەڕهاتە ئاراوە. شانەکە بە تەواوی هەڵوەشایەوە.

ئۆپەراسیۆنەکە بە داخوازی گەلی هەرێمەکە ئەنجامدرا."

ک-ش