قەسەدە و مەسەدە و خۆبەڕێوەبەری لە دژی داگیرکاری کۆبوونەوە

مەسەدە، بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەر و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەکە کۆبوونەوە.

بەڕێوەبەرانی سیاسی و سەربازیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئێوارەی دوێنێ لە شاری حەسەکە کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە کۆبوونەوەکەدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە و ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری مەسەدە و ئامینە عومەر و چەندین ئەندامی مەسەدە و بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەنجوومەنەکان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەڕەشەکانی داگیرکاری بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگێنران و باس لە ئامادەکاریی هێزە سەربازییەکان، ڕێوشوێنەکان لە ڕووی سیاسی، بەڕێوبەری و سیاسییەوە کران. دیاریکردنی هاوپەیمانی هاوبەش و میکانیزمی کارکردنیش تاوتوێ کرا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، قەسەدە و مەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پلانسازییەکیان لە دژی داگیرکاریی ئامادە کرد.

ژ.ت