قەسەدە وڵامی یونیسێفی دایەوە

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لەبارەی منداڵانی داعش لە ناوەندەکانی چاکسازیدا وڵامی یونیسێفی دایەوە و رایگەیاند، قەسەدە وابەستەی پەیمانەکانی پاراستنی منداڵانە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) راگەیەنراوێکی لەبارەی راگەیەنرای یونیسێف لەبارەی دۆخی منداڵانی داعش بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"قەسەدە راگەیەنراوی یونسێفی بەدەست گەیشت کە لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ لەبارەی دۆخی منداڵان لە ئۆپەڕاسییۆنەکاندا لەدژی داعش بە ناوی 'ئەشباح ئەلخیلافە' بڵاوکردووەتەوە. فەرماندەیی گشتی قەسەدە پێشوازی لە راگەیەنراوەکە کرد و لە هەمانکاتدا رایدەگەیەنێت کە پێویستە مافەکانی منداڵان لەبیرنەکرێن.

قەسەدە وەک بژاردەیەکی کاتی، منداڵانی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بیانپارێزێت و لە هەمانکاتدا کۆمەڵگا بپارێزێت. ئەم ڕێوشوێنە کاتیە بەردەوام دەبێت تاوەکو چارەسەرێکی گونجاو دەدۆزرێتەوە.

منداڵانی 'ئەشباح ئەلخیلافە' لە چەتەکان جیاکراونەتەوە و قاوشی تایبەتی زۆیان هەیە. ئەوەش بە پێی پرەنسیبەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە. هێزەکانمان لیستەیەکیان لەبارەی ئەو منداڵانە نارد. لەسەر ئەوەش، هێزەکانمان دەرفەتیان بە رێکخراوە مرۆییەکاندا کە هاوکاری پێشکەشی ئەو منداڵانە بکەن و پرۆگرامیان بۆ ئامادە بکەن بۆ ئەوەی سەرلەنوێ پەروەردە بکرێت.

هێزەکانمان لە رادەی یەکەمیندا، وەک قوربانیەک مامەڵەیان لەگەڵ منداڵان کردووە. گرێدراوین بە پەیمانەکانی پاراستنی منداڵان. لەگەڵ ئەوەی منداڵان لە رووی سەربازی و ئایدۆلۆژی توندڕەو پەروەردەکراون، بەڵام هێزەکانمان لە ئایاری ٢٠٢١دا زۆر ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر و بە پێی پێوانە نێونەتەوەییەکان بۆ پاراستن منداڵان دەجوڵێنەوە.

زۆر جار داوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەرپرسیاری خۆیان لەمبارەیەوە جێبەجێ بکەن و چارەسەری راستەقینە بدۆزنەوە. ئەو منداڵانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان و پەروەردەیان بکەن و تێکەڵ بە کۆمەڵگایان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسایی بژین. هەروەها هێزەکانمان داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ کردووە کە پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بکەن، بۆ ئەوەی ناوەندی نوێی پەروەردەکردنی بۆ منداڵانی سوری و بیانی دروست بکرێن و بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان. بەڵام تاوەکو ئێستا وڵامیان نەبووە.

لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر منداڵی داعشی وڵاتەکانیان کردووەتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆربەی ئەندامانی بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیەکانیان بەشداریان لە داعشدا کردووە، دۆسیەکەیان پشتگوێ کردووە و بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردووە. بەڕێوەبەری خۆسەریان بە تەنها بەجێ هێشتووە لە تێکۆشانی دژی داعشدا.

قەسەدە بانگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بە شێوەیەکی جددی و چالاک، لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کۆبێتەوە کە هاوڵاتیەکانیان لەنێو داعشدان. بە زوترین کات ژن و منداڵانی داعش ببینن. هەروەها بانگ لە یونیسێف و رێخکراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکات، پشتگیری لە بەرێوەبەری خۆسەر بکەن و ناوەندی پەروەردەکردن دروست بکرێن کە دووربن لە زیندانەکان."

ف.ق