قەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێرشەکانی بڵاو کردەوە

قەسەدە ئاماری هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی ئەو هێرشانە، کە لە شەوی ١٩ی مانگەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دەستیپێکردووە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماری هێرشەکانی یەک ڕۆژی ڕابردووی بڵاوکردەوە.

قەسەدە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەی سێ ڕۆژە لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشێکی گەورەی بۆ سەر هەرێمەکە دەستپێکردووە. هەروەها تۆپ و مووشەکیش بەکاردەهێنێت، بەو هێرشانەش کارگە و بینای ستراتیژی و نەخۆشخانە و بیرە نەوت و موڵکی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، ئاماری هێرشەکانی دوێنێ بەمشێوەیە بوون:

"ژمارەی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگیەکان: ٦

ژمارەی هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە: ٦

ژمارەی هێرشەکان بە چەکی قورس و تانک و مووشەک: ٨٢

ژمارەی ئەو تۆپانەی نراون بە هەرێمەکەوە: ٥٩٠ تۆپ

ژمارەی شوێنە بە ئامانج کراوەکان و ناوچەکان: ٤٥ شوێن، کە نەخۆشخانە و وێستگەی سووتەمەنی و بیرە نەوتیشیان تیادایە.

ژمارەی ئەو چەکە کیمیاییانەی لە دژی هەرێمەکە بەکارهێنراون: ١- دەوڵەتی تورک گوندی تاتمەڕەشی باشووری عەفرینی بۆردوومان کرد.

هەرێمەکانی شەهبا

ژمارەی تۆپبارانەکان بە تانک و تۆپ: ٤٣ جار، زیاتر لە ٣٦ گوند و شوێن لەو هێرشانەدا کراونەتە ئامانج.

ژمارەی ئەو تۆپانەی بەر هەرێمەکە کەوتوون: ٥٧٠ تۆپ

ئەو ناوچانەی، کە بە چەکی قورس و مووشەک کراونەتە ئامانج، بەم شێوەیەن، شێخ عیسا، زیوان، حەربەل، ڕێگای ئەحرەز، تل مەدیق، مینغ، بێلونێ بەنداوی شەهبا، تل چیچان، تل عەناب، وەحشییە، کەفەر نایا، سەموقا و فڕۆکەخانەی مینغ.

ژمارەی کوژراوان: ٢ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی بریندارەکان: ٢ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق.

کۆبانێ و گوندنشینەکانی:

ژمارەی ئەو هێرشانەی بە فڕۆکە جەنگییەکان ئەنجامدراون: ١ هێرش، ئەویش لە دژی ناوەندی کۆبانێ بووە.

ژمارەی ئامانجەکان: ٩

ناوچە بۆمبارانکراوەکان بریتی بوون لە: سێلم، کول تەپە، سفتەک، قەرەمۆخ، ناوەندی تەندروستیی قەرەمۆخ. زۆرمغار، کارگلی و قوتابخانەی گۆران.

باشووری عەفرین:

ژمارەی تۆپبارانەکان: ١٦

ژمارەی تۆپەکان: ٢٠

ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە: ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق گیانی لەدەست داوە.

گوندە تۆپبارانکراوەکان: بێنێ - ئیبین، میاسە، ناوچەی نێوان گوندەکانی برج قاسێ و میاس، دەوروبەری بنکەی ئێرانییەکان لە گوندەکانی بێنێ، ئیرشادییە، ئەلقەمییە، مالیکییە، شەوارخ، مەرەناز، وێستگەی سووتەمەنیی القەمییە.

منبج و گوندەکانی

ژمارەی هێرشەکان: ٢

ئەو گوندانەی کە تۆپباران کران، موحسینلی، هوشەریە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری منبج دا سوڕایەوە.

حەسەکە و گوندەکانی

ژمارەی ئەو هێرشانە، کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدران: ٣ هێرش، یەکێک لە هێرشەکان لە دژی بارەگای هاوبەشی یەکەی دژە تیرۆر (یات) و هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بوون و دوو هێرشەکەی تریش لە دژی گوندی ئۆجە بوون.

ژمارەی تۆپبارانەکان لە رێگەى تۆپخانەکان و تانک و مووشەکەکانەوە: ٢ هێرش

ناوچە بە ئامانجکراوەکان: بارەگای هاوبەشی یات و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، گوندەکانی تل تەمر، زرگان و ئوم ئەلخێر.

ژمارەی شەهیدەکان: ٢ شەڕڤانی یات

ژمارەی بریندارەکان: ٣ شەڕڤانی یات

قامیشلۆ و گوندەکانی

ژمارەی هێرشەکان لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە: ٢ ھێرش، یەکێکیان لە دژی کێڵگەیەکی نەوتی بەناوی ئەودێ، ئەوی تریشیان بۆ نزیک گوندی لیلان لە باشووری ڕۆژئاوای تربێسپیە بوو.

ژمارەی ئامانجەکان: ١٠

ژمارەی کوژراوەکان: ئەندامێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بەهۆی نیشانەشکێنەوە لەنزیک دەروازەی سنووری نسێبین بۆ  قامیشلۆ، کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

ناوچە و گوندە بە ئامانجکراوەکان: تیل زیوان، گر داهۆڵ، تۆکی، تل کێف، گۆڕەپانی عەلی فەرۆ، ڕۆتان و گرکێ شامۆ.

دێرەزۆر

ژمارەی ئەو هێرشانەی فڕۆکە جەنگییەکان ئەنجاىمدراون: ٥ هێرش، لە هێرشەکاندا گوندی مەکمەن، کە ٧٠ کیلۆمەتر لە سنوورەوە دوورە کرایە ئامانج".

ژ.ت