قەسەدە ئاماری هێرشە داگیرکەرییەکانی ٢٣ی تشرینی دووەمی ئاشکرا کرد

قەسەدە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ ١١٦ گوند و شارۆچکەی بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا ٣ شەڕڤان شەهید بوون. قەسەدە جەختی لە پێداگری خۆیان بۆ بەرپەرچدانەوە کردەوە.

 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە رۆژی ٢٣ ی تشرینی دووەم ئاشکرا کرد.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە: "داگیرکەری تورک تاوانی شەڕ لە دژی گەل و هەرێمەکانمان درێژە پێدەدات. بەو تاوانانە دەیەوێت ژیانی گەل تێکبدات و گورز لە ئیرادەی بەرخودانی گەل بدات و زیان بە تێکۆشانەکەی لە پێناو پێکەوەژیانی ئاشتیانە بگەیەنێت. بەم ئامانجەوە داگیرکەریی هەموو شێوازەکانی دەرەوەی ئەخلاق و پێوانەکان لە هەرێمەکە تاقیدەکاتەوە، بەڵام زۆر روونە ئەو رێبازە بێ ئەخلاقیانە ناتوانن ئیرادەی شەڕڤانان و گەلەکەمان تێکبشکێنن، بە پێچەوانەوە تادێت تێکۆشانی ئێمە گەورەتر دەبێت و لەگەڵ خۆیدا سەرکەوتن گەرنتی و دەستەبەر دەکات.

' هێزەکەمان گەورەتر دەکەین و گەلەکەمان دەپارێزین'

داگیرکەری تورکی بە هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوەکانی هەرێمەکە تاوانی شەڕی نێودەوڵەتی دەکات. بە فڕۆکە هاوکاری داعش دەکات و دەیەوێت چەتەکانی لە زیندان هەڵبێن. بە هێرشەکانی بۆ سەر کەمپی هۆل و زیندانەکان ئەوە روونبووەتەوە.

داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەوی رابردوو هێرشی کردە سەر زیاتر ١١٦ گوند و شارۆچکە لە سەرتاسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، فڕۆکەی شەڕ و سیخوڕی و چەکی قورسی بەکارهێنا. نیازی بۆ کۆمەڵکوژی لەبەرچاو و ئاشکرایە. ئەو تاوانە داگیرکەرییانە بێ وەڵام نامێننەوە و لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە هێزی خۆمان گەورە دەکەین و گەلەکەمان دەپارێزین".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئاماری هێرشە داگیرکەرییەکان دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی تشرینی دووەم بەم جۆرەیە:

هەرێمی عەفرین

"گوندەکانی مەیاسێ، برج قاسێ، سۆخانکێ، عاقیبێ، بێنێ، مەرەناز، مالکیە، تننب، تات ماراش، مستەعار، ئەلقەمیە، بە ٢٠٨ رۆکێتی کاتیوشا و ١٥٠ گولـلە بۆردومان کراون. لە تەپێ مەیاسێ ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.

تل رەفعەت، تل مادیق، حەساجێک، ساموقا، تل جیجان، تک عەینەب، بێلونیێ، عەین دەقنە، هربلێ، شێخ عیس، مینغ ٢٦٧ بە رۆکێتی کاتیوشا و ٦٥ گولـلە بۆردومان کران.

هەرێمی جزیر

لە تل تەمر ٢ شەڕڤان شەهید بوون

گوندی ئەلحەمرا بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومان کرا. لە ئەنجامدا ٢ شەڕڤان شەهید بوون، ٣ شەڕڤانیش برینداربوون.

تل لەبەن، گۆزەلیە بە ٩ رۆکێتی کاتیوشا کرانە ئامانج.

عامودێ

گوندەکانی تل کێف، سۆر، هاسدیە، حەمدون، توکێ، خەزرە، بۆبی، دادا عەبدال، تل وەرد بە ٣٣ رۆکێتی هاوەن و دۆشکا بۆردومان کران. بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومانی گوندی زێدیە کرا. گوندەکانی مەهەرمەلا ٢ جار بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومان کرا. زرگان، گوندی ئیبراهیمیە، بە فڕۆکەی هێرشبەر کرابە ئامانج.

لە زرگان ئەندامێکی ئاسایش شەهید بوو

خاڵێکی پشکنینی ئاسایش لە زرگان بە درۆنی خۆکوژ کرایە ئامانج. ١ ئەندامی ئاسایش شەهیدبوو، ٣ ئەندامی ئەو هێزەش برینداربوون.

قامیشلۆ

٣ مەدەنی برینداربوون

لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی هێرشی درۆن ئەنجامدرا. لەبەرامبەر شوێنێکی مەدەنی بە فڕۆکەی شەڕ هێرش ئەنجامدرا. ٣ مەدەنی برینداربوون. کۆمپانیان گاز بە ٦ رۆکێتی کاتیوشا کرایە ئامانج. ئاگرکەوتنەوە روویدا و زیانی ماددی هاتە ئاراوە.

گوندەکانی تل جیهان و مەلا عەباس بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

تل خاتون، هیمۆ، ئەمبارا، زیندانا چەرکین، نافکرێ، سایلۆی گەنم و قەنات سویس، تل فارس، گەڕەکی حلکۆ، تل شەعیر، رێگای عەلی فەرۆ بە ٢١ رۆکێتی کاتیوشا، رۆکێتێکی هاوەن کرانە ئامانج.

بیری نەوت (لە نێوان گوندەکانی دێرنا قلینگا-گرێ حەساناک) و بیری نزیک لە گوندی مەحشوق، گوندەکانی ئەنبارا، گرێ سوار، عەلی فەرۆ بە کاتیوشا و هاوەن بۆردومان کران.

لە گوندی عەلی فەرۆ ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

گوندی مزگەفتا (وێستگەی کارەبا)، گوندی عودا (شوێنی دابەشکردنی سوتەمەنی) رووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوونەوە.

لە گوندی رۆتانی تربەسپی لە دژی ئەکادیمیای هێزەکانی سۆتۆرۆ بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرش ئەنجامدرا.

دێرک

هێرشکرایە سەر شوێنی دابەشکردنی سوتەمەنی، ٣ مەدەنی برینداربوون

لە دژی وێستگەی سوتەمەنی لە نێوان گوندەکانی گرهۆک و عەلی ئاغای ناوچەی تل کۆچەر ٤ جار هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی شەر ئەنجامدرا و ٣ مەدەنی برینداربوون.

گوندی کۆچەرات بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

لەبەرامبەر وێستگەی سوتەمەنی لە گوندی سویدیە، دەوروبەر وێستگەی سویدیە، وێستگەی سوتەمەنی ئەلتیفلا، گوندی گرکەهفک بە فڕۆکەی شەڕ هێرش ئەنجامدرا. زیانی ماددی روویدا.

گوندی دەرزی خان، گوندی مەسرەف، گوندی گرێ پرێ (تربەسپی) لە بەرامبەر وێستگەی سوتەمەنی لە گوندی عەلی قاشۆ، گوندی مەحشوق (چلاغا) و دەوروبەری گوندی شرکێ بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرش ئەنجامدرا.

گوندەکانی خانەسەر و گرئێرش بە کاتیوشا و هاوەن هێرشیان کرایەسەر.

هۆل

هێزەکانی ئاسایش لە کەمپی هۆل سێ جار بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشیان کرایەسەر.

هەرێمی فرات

کۆبانێ

گوندەکانی زۆرمەخار، گوڵتب، قەرەمۆخ، خان، خربیسان، جیشان، شارۆچکەی شیوخ، گرێ ئەحمەد مینار، گۆران، خربیسان، جیشان، ئەشما، چارخلی، زۆراڤا، سفتەک، بە تانکم کاتیوشا و هاوەن هێرشیان کرایە سەر.

گرێ سپی

گوندەکانی سەیدا، دبس، گرێ خان، زەنوبیا بە تانک، کاتیوشا و هاوەن کرانە ئامانج.

رەقا

گوندەکانی فاتیسا، رەوا ١١، رەقا ٤، خواردنگەی نەخیل بە کاتیوشا و هاون هێرشیان کرایەسەر.

منبج

گوندەکانی ئەلسەیدا، دەندەنیا، تۆخار، عەون دادات، ئەلکاوکلی، ئەل هۆشەریە، قەرت، ئێران، جات رووبەڕووی هێرشی کاتیوشا و هاوەن بوونەوە.

سرین

گوندی قەرارەشک رووبەڕووی هێرشی فڕۆکەی سیخوڕی بووەوە.

تروازیە

گوندەکانی ئومولبەرامیل، شارۆچکەی کەنتەری، تروازیە بە تانک، کاتیوشا و هاوەند کرانە ئامانج".

هـ . ب