عێراقیەکی دیکە لە کامپی هۆڵ کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پەنابەرێکی ژنی عێراقی لە کامپی هۆڵ دۆزراوەتەوە کە فیشەک بە سەرییەوە نراوە.

هێزەکانی ئاسایشی سەر بە ئیدارەی ڕۆژئاوا، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی پەنابەرێکی ژنی عێراقییان لە کامپی هۆڵ دۆزییەوە کە فیشەک بە سەرییەوە نرابوو.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، تەرمی ژنەکە لە بەشی یەکی کامپەکە دۆزرایەوە کە تایبەتە بە ئاوارە عێراقییەکان، هەر دوای ئەوەش پەنجەی تۆمەت بۆ چەتەکانی داعش درێژکراوە لە کامپەکە.

بەپێی ڕوانگەکە، ئەوە دووەم تاوانە لە ماوەی دوو ڕۆژدا، هەروەها سێیەم تاوانە لە دوای ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە مانگی ڕابردوو بۆ دەستگیرکردنی پاشماوە و شانە نوستووەکانی داعش لەناو کامپەکە بەڕێوەچوو.

ف.ق