رێپێوانی درێژ مەودای گەنجان گەیشتە قامیشلۆ

رێپێوانی گەنجان، کە لەلایەن یەکێتیی ژنانی گەنج و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریاوە رێکخراوە، گەیشتە شاری قامیشلۆ.

یەکێتیی ژنانی گەنج و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا بە دروشمی "بەدڵنیاییەوە ئێمە سەر دەکەوین" لە تلتەمرەوە رێپێوانێکی درێژە مەودایان رێکخستووە. ئەو رێپێوانە ئێوارەی دوێنێ گەیشتە شاری قامیشلۆ. لە رێپێوانەکەدا دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پەدەکە نیشان درا.

ئەو رێپێوانە، کە لە تلتەمرەوە دەستیپێکردووە، دوای ئەوەى گەیشتە عامودێ، لە عامودێ بەرەو قامیشلۆ کەوتنەڕێ. کاتێک رێپێوەران گەیشتنە قامیشلۆ، گەل لە گۆڕەپانی ١٢ی ئاداردا پێشوازییان لێکردن. رێپێوانەکە ئەمڕۆ بەرەو تربەسپی بەردەوامیی دەبێت.

 ژ.ت