رێپێوانی ئازادی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەگاتە بەرزترین ئاست

لە ٩مین کۆنگرەی کۆنگرەی ستاردا راگەیەندرا کە بۆ تێکۆشانی ژنان قۆناغێکی نوێ دەستی پێکردووە و ئەم تێکۆشانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەگاتە بەرزترین ئاست.

کۆنگرەی ستار بە دروشمی ' بە رۆحی تێکۆشانی شۆڕشی ژن، ئێمە سەرهەڵدانی ژن، ژیان ، ئازادی بەرەو سەرکەوتن دەبەین' لە ١٨مین ساڵیادی دامەزراندنی خۆیدا، ٩مین کۆنگرەی خۆی لە ١٥ی کانونی دووەمەدا ئەنجامدا. نوێنەرانی بزوتنەوە و پارتەکانی دیکەی هەرێمەکەش بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد.

بەشداربووانی کۆنگرەکە، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی، فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و روکەن ئەحمەد هاوسەرۆکی تەڤگەری بزوتنەوەی دیموکراتی رایانگەیاند، ئەم کۆنگرەیە نە تەنیا بۆ کۆنگرەی ستار، بەڵکو بۆ تێکۆشانی هەموو ژنان، سەرەتای قۆناغێکی گرنگە.

قۆناغێکی نوێ بۆ تێکۆشانی ژنان
 

ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند کە بۆ ژنان قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردووە و وتی، " کۆنگرەی پراکتیکی پێشووی هەڵسەنگیندرا و پرۆژەی نوێ دیاری کران. ئەنجومەن، کۆمین، کۆمیتە و بە هەموو شێوەیەک سەرلەنوێ پیکهێنان خۆی کردە بناغە. بۆ ئەنجامدانی ئەمەش پلانسازیەکی فراوانی خستەڕوو. رێکخستەکانی ژنان لەگەڵ کۆنگرەی ستار لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رۆڵی پێشەنگایەتی جێبەجێ دەکەن.

' شۆڕش بە رەنگی ژن ئەنجامدرا'

رێکخستنی کۆمەڵگا، رۆڵی ژنان لە نیو پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری، کاریگەری ئەمە لەسەر ژنان لە هەموو سوریا، بەشداریکردنی جەماوەری ژنان لە سوریا لەم کۆنگرەیەدا دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی سوریا دروست بکات. بە تایبەتی لەم رووەوە ئەزمونێکی پراکتیکی دروست بووە. ژنانی سوریا دەتوانن خۆیان لەسەر ئەمە رێکخستن بکەن. هەروەها لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەم شۆڕشە لە شێوەی ژن ئەنجامدراوە. ژن و رۆڵی ژنان بە شێوەیەکی سروشتی کاریگەری لە سەر هەموو جیهان دەکات."

ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند لە کۆنگرەکەدا بە تایبەتی لەبارەی گرنگی هێڵی ئازادی ژن راوەستە کراوە و وتی، " سەرەتا، کۆنگرەی ستار لەلایەن مێشک و کەلتورەوە خاوەن هەڵوێستێکی رەخنەییە. لەدژی سیاسەتی بەرامبەر ژن هەموو کاتێک هەڵوێستی رەخنەیی هەبووە. لەم کۆنگرەیەد راگەیەندرا کە نە تەنیا رەخەن، پێویستە جێگرە بخوڵقێندرێت. بە تایبەتی دەزگای خانەوادە دیموکرات بکات و بگۆڕێت. لە مێشکی پیاودا گۆڕانکاری دروست بکرێت. پرۆژەی گۆڕانکاری پیاو. ئەم بابەتە لە رووی ئایدۆلۆژیەوە لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە هەڵدەسەنگێندرێت. لەم چوارچیوەیەدا تێکۆشانی ئایدۆلۆژی بەهێز بەڕێوە دەبرێت.

' ژنان هێزی پاراستنی کۆمەڵگان'

لەم کۆنگرەیەدا رۆحێکی بەم شێوەیە دەخوڵقێندرێت. لەنێو کۆمەڵگادا بە رۆحی بەرخۆدان، خۆپاراستن و پاراستنی کۆمەڵگا، خۆپاراستن لە توندوتیژی دەوڵەت، میکانیزمی ئەمە چییە؟ هێزەکانی وەک یەپەژە کە میکانیزمی ئەمەن، پێکهێنراون. تاوەکو ئێستا پراکتیکی گەورە ئەنجامدراون. ئەزمونی گەورە بەدەست هێنراون. ژنان پێویستە نە تەنیا لەنێو کۆمەڵگادا، وەک هێزێکی سەربازی، هەروەها پێویستە خۆیان وەک هێزی پاراستنی کۆمەڵایەتی ببینن. پێویستە ژنان خۆیان وەک بەشێک لە رێکخستن ببینن. لەم چوارچێوەیەدا مۆڕاڵێکی گەورە لە کۆنگرەکەدا بەدەستهێنرا."

'ژنان دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێنا'

فۆزا یوسف ٩مین کۆنگرەی کۆنگرەی ستاری پێشکەش بە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو جیهان کرد و وتی، " لەگەڵ هەموو کۆنگرەیەک، ئێمە بەرەو تێکۆشانێکی نوێی گەورە هەنگاو دەنێین. ئێمە دەست بە ١٣مین ساڵی شۆڕشی ژنان دەکەین. لەماوەی ١٣ ساڵدا لە رۆژئاوای کوردستان گۆڕانکاریەکی گەورە دروست بووە، ژنان دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوە. بەڵام ئێمە نایڵێین کە شۆڕش کۆتایی هاتووە. بۆ گۆڕانکاری و تێکۆشان رێگەیەکی گەورە لە بەردەمماندایە. بۆیەش رێکخستنکردنی ژنان و زانستی ژن لە کۆنگرەەکەدا هەنگاوێکی نوێیە.

' خۆمان دەگەیەنینە هەموو ژنانی جیهان'

بەبۆنەی کۆنگرەکە، دیالۆگمان لەگەڵ هەموو ژنانی جیهان بەهێز دەکەین، ئەزمونەکانمان دەگۆڕینەوە. ٩مین کۆنگرە دەبێتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ شۆڕشی ژنان. بۆ بەرەوپێشەوەبردنی کاروباری کۆمەڵایەتی، یاساییم کەلتوری و دیپلۆماسی هەنگاوێکی نوێیە. لەم بابەتانەدا هەنگاوی گرنگ دەنرێن و بڕیار دەدرێن."

' لە ساڵی ٢٠٢٣دا تێکۆشان دەگاتە بەرزترین ئاست'

فۆزا یوسف ئاماژەی بە رۆڵی ژنانی کورد لەنێو شۆرش کرد و وتی، " ژنانی کورد پێشەنگی شۆڕشن. ساڵی ٢٠٢٣ پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەهێزتر دەبێت. کۆنگرەکەمان هەم لە هەموو جیهان و هەم لە هەرێمەکە پەیمانی کۆمەڵایەتی ژنان بەهێزتر دەکات. کۆنگرەی ستار ١٨ ساڵە لەسەر رێپێوانی ئازادیە. کۆنگرەی ستار بە تایبەتی بۆ ئێمەی ژن، بۆ ژنان لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا و لە رووی ئایدۆلۆژیاوە رۆڵی پێشەنگی بینی. لە هەمانکاتدا ساڵی ٢٠١١ پێشەنگی بۆ خۆبەڕێوەبەری، یەپەژە و شۆڕشی کۆمەڵایەتی کرد."

گرنگی رێکخستنی ژن لە رێپێوانی ئازادیدا

فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەدا کە سەرچاوەی خەباتی ١٨ ساڵەی کۆنگرە ستار بیرۆکەی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و وتی، “ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە رێبەر ئاپۆ پێناسەی کردبوو، بوو بە دیدگای ئازادیخوازی ژنان و رێکخستنی ژنان بووە هۆی ئازادی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان. ئەم رێکخستنە وایکرد کە تێکۆشان بێوەستان بەردەوام بێت. بۆیەش رێکخستنی ژنان لە رێپێوانی ئازادیدا زۆر گرنگە.  

کۆنگرەکە بووەتە وڵام بۆ هێرشەکان

فۆزا یوسف راشیگەیاند، لەگەڵ هێرشی سەر ژنان هەنگاویان بەرەو پێشەوەناوە و وتی، " ژنان لەگەڵ تێکۆشان و بریاریان، باجێکی زۆریشیان داوە. لەگەڵ ئەوەی هێرشی گەورە ئەنجامدران، بەڵام هەنگاویان بەرەو پێشەوە نەناوە. لە ٩مین کۆنگرەدا، ژنان زیاتر بڕیاری خۆیان پیشاندا و وڵامی ئەوەیان دایە هێزەکانی دەسەڵات و مێشکی باوکسالاری کە بە کۆمەڵکوژی، هێرش، توندوتیژی و لەسێدارەدان ناتوانن رێپێوانی ئازادی بوەستێندرێت. بە بریارێکی گەورەوە رێپێوانی ئازادی بەردەوامە. ئەم کۆنگرەیە پێشکەشە بە ژنان ل رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' دەجووڵێنەوە.

سەرچاوی مۆڕالی شۆڕش: رێبەر ئاپۆ

فۆزا یوسف ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ١٨ ساڵەی ڕێپێوانی ئازادی کۆنگرەی ستاردا، هەنگاوی گەورە نراوە و وتی، "رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گۆڕینی بیری سەروەری پیاو، لە دامەزراندنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیدا رۆڵی هەبووە. بێگۆمان زۆر هێرش بۆ سەر ژنان ئەنجام دران. ژنێکی زۆر کوژران، زۆر ژن شەهید بوون و زۆریش ڕفێندران، بەڵام ئەم خەباتە بیوەستان بەردەوام بوو، سەرچاوەی مۆڕالی شۆڕش فەلسەفەی ئازادی رێبەر ئاپۆیە، فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ وزەی شۆڕشی ژنانە. لەماوەی ١٨ ساڵدا ژنۆلۆژی، ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان هەموو رۆژێک خۆی نوێ دەکردەوە بەرامبەر بە عەقڵ و سیستەمی هەژموونی پیاوان و بەم نوێبوونەوە و ئاستی ئیرادە، بەرەو رۆڵێکی گەورە لە لە خەباتدا هەنگاویناوە."

' کۆنگرەی ستار پێشەنگی بۆ ناوەندەکانی پەروەردە کرد'

روکەن ئەحمەدیش وتی، " ٩مین کۆنگرەی کۆنگرەی ستار و ١٨مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار لە رێبەر ئاپۆ و هەموو ئەندامان پیرۆز بێت. یەکێتی ستار کە ٢٠٠٥ دامەزرێنرا، تاوەکو ساڵی ٢٠١١ دۆخێکی سەختی تێپەڕاند. لەو کاتەدا رژێمی بەعس لەبەردەم رێکخستنی ژنان و ناوەندەکانی یەژەئاستاری ژنان ئاستەنگ بوو، رێگەی نەدەدا ژنان دەزگاکانیان دروست بکەن. بەڵام بە دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوا، کۆنگرەی ستار بۆ پاراستنی بەهاکان، بۆ رێکخستنکردنی ژنان و پێکهێنانی ناوەندی پەروەردە رۆڵێکی گەورەی بینی. لە یەکەم کۆنگرەوە تاوەکو ٩مین کۆنگرە، کاریگەریەکی گەورەی لەسەر هەموو ژنانی جیهان دروست کرد."

روکەن ئەحەمد راشێگەیاند کە کۆنگرەی ستار بۆ سەرلەنوێ خۆدروستکردن، متمانە بەخۆبوون، پاراستنی بەهای کۆمەڵایەتی، پاراستنی ژنان و چارەسەری بۆ کێشەکانی ژنان هەنگاوێکی گەورەی بەرەو پێشەوە ناوە و وتی، " ساڵێکی گرنگمان تێپەڕاند. بە تایبەتی دوای کۆەمڵکوژی پاریس لە ساڵی ٢٠١٣، کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس ئەنجامدرا و ئەوەش بووە هۆکار کە لەم کۆنگرەیەدا بریاری گەورە بدرێت، ئاستی تێکۆشان بەرز بکرێتەوە و لەدژی کۆمەڵکوژیەکان، سیستمی دەسەڵات بروخێنرێت. وەک کە رێبەر ئاپۆ وتی، " سەدەی ٢١ سەدەی ژنە و ئێستا ئێمە لە سەدەی ژنانداین."

کوشتنی ژن، کوشتنی کۆمەڵگایە

روکەن ئەحەمد باسی ئەوەشی کرد کە لە کۆنگرەیەکدا گفتوگۆی گرنگ ئەنجامدراون و باسی ئەوەشی کرد رۆژی سەرەکی توندوتیژی دژی ژنان بوو. رۆکەن ئەحمەد وتی، " نە تەنیا لە وڵاتانی دیکە، لە هەرێمەکەش ئازاری زۆر هەیە، بە هزری دواکەوتوویی ژنان دەکوژرێن، لەژێر ناوی 'ناموس' ژنان دەکوژرێن. دەوڵەتی تورک هەروەک چۆن لە کەسایەتی زەهرا بەرکەل، دایە عاقیبە، دایە ئەسمادا ژنانی پێشەنگیان شەهید کرد. لەنێو کۆمەڵگاشدا ئەو مێشکە لەناونەبراوە و لە رێگەی جیاوازەوە ژنان دەکوژرێن. توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنان یەکێک لە خاڵە بناغەییەکانی رۆژەڤی کۆنگرەکە بوو. کوشتنی ژن، کوشتنی کۆمەڵگایە.

مێشکی سەردەستی پیاو هەڵدەوەشێندرێت

لەبەرئەوەش ژنان ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن، باوەش بۆ کۆمەڵگا دەکەنەوە و میشکی سەردەستی پیاو هەڵدەوەشێننەوە. بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەردەکەوین. پێکهاتەکانی کۆنگرەکە لە سەدەی ٢١  و ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ خۆیان بە بەرپرسیار دەبینن."

ف.ق