رژێمی سوریا؛ بانگەشەكانی توركیا بەدرۆ دەخاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سوریا، ئەو بانگەشانەی دەوڵەتی تورك، كە گوایا پەیوەندی لەنێوان رژێمی سوریا و توركیادا هەیە بەدرۆ خستەوە و رایگەیاندووە؛ ئێمە لەگەڵ توركیایەك كە پشتیوانی گروپە تیرۆریستیەكان دەكات، هیچ هاوكاریەكمان نابێت.

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سوریا بەرێگەی ئاژانسی فەرمی وڵاتەكەیەوە "سانا"، بانگەشەكانی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورك، كە گوایا لە ئاستی جۆربەجۆردا لەنێوان رژێمی سوریا و توركیادا لەئاستی ئەمنی و سیاسیدا پەیوەندی هەیە بەدرۆخستەوە و رایگەیاندووە؛ "هاوكات لەگەڵ هێرشی وەحشیانەی گروپە چەتەكان و هاوكاریی ئەو هێزانە لەگەڵ رژێمی توركیا، سەرۆك كۆماری توركیاش رەجەب تەیب ئەردۆغان هەوڵ دەدات بەهەواڵی چەواشەكارانە و دور لە راستی وەكو پیشەی هەمیشەیی بانگەشەی ئەوە دەكات، كە بەشێوەی جۆربەجۆر و لەرێگەی جودا جوداوە پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و توركیادا هەیە، جارێك لەلایەنی ئەمنی و ئاسایشیەوە و جارێكیش لەلایەن سیاسیەوە".

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سوریا ئەوەشی ووتووە؛ درۆی هەرە نوێش ئەوەیە، كە وەزیری دەرەوەی رژێمی توركیا لەسەر هاوكاریی دوولایەنە لەبابەتی دژایەتی تیرۆریزمدا بڵاوی دەكاتەوە. ئەگەر ئەمە شتێك ئیفادە بكات، نیشانی دەدات كە رژێمی ئیخۆانی لەتوركیا شتێكی راست نییە و فلاكەتی هەرێمەكە تەنیا بەئەردۆغانەوە سنوردار نەماوە، بەڵكۆ ئەو پیسی دەربازی بەرپرسانی تری رژێمەكەشی بووە.

لەدرێژەی لێدوانەكەی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سوریادا، بانگەشەكانی دەوڵەتی توركیای بەدرۆ خستووتەوە و ئەو بانگەشانەشی وەكو قسەی پڕوپووچی سیاسیانەی لەلایەن رژێمی توركیاوە پێناسە كردووە و دەڵێت: "ئەگەر سوریا بەهەر شێوەیەك هاوكاری لەگەڵ هەرلایەكدا ببەستێت، ئەوا سوریا زەلال دەبێت. سوریا ناتوانێت لەتێكۆشانی دژ بەتیرۆریزم لەگەڵ رژێمێكدا كە پشتیوانی تیرۆریزم دەكات، پەروەردەی تیرۆریستەكان دەكا و ئەوانە لەهەرێمەكە و دنیادا بڵاو دەكاتەوە هاوكاری و پەیوەندی هەبێت".

ژ.ت