'رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژی هەبوونی ژنانە'

"رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە دڵ، گیان و رۆحە. رێبەر ئاپۆ بووە روناکی هەبوونی ژنان، رێبەر ئاپۆ بووە بەهار و ژیانی ئێمەی سەوز کرد".

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ژیانی کورداندا بووە سەرەتای ژیانی نوێ لە بەرامبەر قڕکردن و سڕینەوەدا بووە تروسکایی ژیان. بە هۆی نزیکبوونەوەی ٤ی نیسان ساڵڕۆژی لەدایکبوونی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دایکێک بە ناوی حەمیدە عەلوش قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد.

'رێبەر ئاپۆ بووە هەبوونی ژنان'

حەمیدە عەلوش لە سەرەتای قسەکانی دا وتی، "قەرزاری دایکە ئوڤەیشین کە رێبەرێکی وەک رێبەر ئاپۆی هێناوەتە جیهانەوە. ئێمە رێبەر ئاپۆ لە تەواوی گەلان و ژنان پیرۆز دەکەین. رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە بووە رووناکی و بووە هەبوونی ژنان. بۆ ئێمە بووە دڵ، و رۆح و گیان، بووە مەشخەڵێک و داگیرسا، بووە رێبازی ئێمە".

'رێبەر ئاپۆ بووە بەهار و ژیانی ئێمەی سەوز کرد'

دایکە حەمیدە لەبارەی هاتنی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆبانێش بەم جۆرە دووا: "هاتنی رێبەر ئاپۆ وەک بەهارێک ژیانی ئێمەی سەرلەنوێ سەوز کرد، وەک چۆن ئێستا بەهارە و دنیا بە گوڵ رازاوەتەوە، رێبەر ئاپۆش بەهارێک بوو لە ژیانماندا و سەرلەنوێ گوڵی شین کرد. دڵخۆشی ئەو ساتەمان کە رێبەر ئاپۆمان لە ناو خۆماندا بینی پێناسە ناکرێت، بەو هیوایەی کە رێبەر ئاپۆ بە ئازادی جەستەییەوە لە ناو خۆماندا ببینینەوە و لەناو خۆماندا ئامێزی بۆ بکەینەوە".

هـ . ب