ساڵح موسلیم: کێشەی سوریا بە گەلانی سوریا چارەسەر دەکریت

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند، پرسی سوریا بە تەنیا بە سوریەکان چارەسەر دەبێت. سوریەکانیش بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەن، پێویستە ئازاد ببن. بێ ئەوەی فەرمان لە کەسێکی دیکە وەربگرن، پێویستە هەوڵ بۆ ژیانێکی هاوبەش بدرێت."

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵدانی روسیا بۆ 'هاوسەرگیری زۆرەملێ' ئەنقەرە و شام بەردەوامە و لە رۆحاش میت ' ئەو سوریانەی کە بە کەلکیان نایەت کۆدەکاتەوە و ئەمەش هەنگاوی نوێ نییە و زیانی گەورە و ئەنجامی نوێی لێدەکەوێتەوە.

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لەبارەی پەیوەندیەکانی ئەنقەرە – شام و کۆبونەوەی روحا لەگەڵ هۆزە سوریەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورای (ANF) قسەی کرد.

سەبارەت بە گفتوگۆ و دیدارەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە، ساڵح موسلیم وتی، " لەسەرەتاوە ئەمەمان وەک هاوسەرگیریەکی زۆرەملێ بەناو کرد، بەهۆی ئەو ڕووداو، خیانەت و دوژمنایەتی نێوان هەردوولا کە لەم دواییانەدا ڕوویدا، دابڕانێک لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا روویدا. ناتوانن هەموو ئەمانە لە یەک رۆژدا تەواو بکەن، کاتێکی زۆری دەوێت. پێم وایە بەگوێرەی پێویستی روسیا و هەڵبژاردن لە تورکیا، هەوڵ دەدریت ئەردۆغان و ئەسەد لە یەک دیمەندا پیشان بدرێن. من پێم وایە ئەمە بە کەڵکی تورکیا نایەت و هەڵەیە.

لەوانەیە ئەنجامێکی زۆر هەڵەی لێبکەوێتەوە. ئێمە هەر لە یەکەم رۆژی تاوتوێکردنی ئەم بابەتەوە ئەمەمان بینی. دیتمان گروپەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا چۆن ناڕەزایی خۆیان نیشان دەدەن. ئەمە دۆخێکی ئاڵۆزە. گەلی سوریا ئەمە بە تەواوی قبوڵ ناکەن. پێش ساڵی ٢٠١٠ ئەردۆغان لەگەڵ بەشار ئەسەد سەفەری دەکرد، هەموو کارێکی دەکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠١١ هەمووان دەزانن چی وت. هەمووان بینیویانە، هەمووان دەیزانن. ئێستا باس لە مردنی نیو ملیۆن کەس لە سوریا دەکرێت. ئەوەندەی رژێم تاوانبارە، تورکیاش تاوانبارە. بە دەیان گروپی ککۆکردووتەوە. بۆ لەناوبردنی کورد داعشت دروست کرد. ئێوە داعشتان لە ناوخۆ و دەرەوە وەک پیلان بەکارهێناوە و تا ئێستاش بەکاری دەهێنن.

روسەکان یەکەم کەس بوون کە ئەمەیان ئاشکرا کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە روسییەکە، هەمووان دەزانن پوتین چی گوتووە و چی کردووە و چ جۆرە هەڵوێستێکی نیشانداوە. لەگەڵ ئەم هەموو ململانێیە، ئەم دوو کەسە ناتوانرێت کۆبکرێنەوە و ئەم پرۆسەیە ناشاردرێتەوە. ئەمەیە کە ئێمە پێی دەڵێین هاوسەرگیری زۆرەملێ. لە ئێستاوە دەنگی ئۆپۆزسیۆنمان بیست. یاسین ئاکتای، راوێژکاری سەرۆکی ئاکەپە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، بۆ ئەوەی ئەم کۆبوونەوانە بەڕێوەبچێت، دەبێت حەلەب سەربکەوێت. باسی بەدەستهێنان دەکەن، باسی داگیرکاری دەکەن. لەلایەک باسی دیداری ئەردۆغان و ئەسەد دەکەیت و لەلایەکی تریش باسی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەلەب و نیشتەجێکردنی کۆچبەران لەوێ دەکەیت. ئەوروپا، ئەمریکا، هێزە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی پەیوەندی تورکیا لەگەڵ داعش زانیاریان هەیە. سەرەڕای ئەمەش، تۆ هەڵدەستیت و دەڵێی من ئەمە دەکەم، ئەمە بۆ سەرکوتکردنی ئەو هێزانە دەکەم کە دژی داعش شەڕیان کردووە. هەموو کەسێک ئەمە قبوڵ ناکات.

هێرشەکانی ١٩-٢٠ی ئەم مانگەمان بینی. لێرەش هێرشیان کردە ژێرخان و سەر ئەو ناوچانەی کە داعشی لێیە. هێرشیان کردە سەر کەمپەکان و هەموو شتێکیان کرد بۆ ئازادکردنی داعش. ئەم هەوڵانە دۆخی جیهانیان تێکداوە. هەمووان ئەمەیان بینی. هەشت هاوڕێمان لە هۆڵ شەهید بوون. لەو شوێنەی کە بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە، هێرشت کردە سەر ئەو هێزانەی کە دژی تیرۆریزمی داعش شەڕ دەکەن. دوو هاوڕێمان لەوێ شەهید بوون. لە شوێنەکانی تریش بە هەمان شێوە. هێرشت کردە سەر زیندان. دەتەوێت داعش ئازاد بکەیت. جیهان لەدژی ئەو هێرشانە وەستایەوە”.

ساڵح موسلیم ئاماژەی بە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیادا و وتی "دوو ساڵ لەمەوبەر کە باس لە هەڵبژاردن کرا، دەمانگوت لە مێژوودا هیچ دیکتاتۆرێک بە هەڵبژاردنێکی ئاساییدا نەڕۆیشتووە، هەنگاوێکی نوێ دەبێت. ئەگەر هەڵبژاردنێکی دیموکراسی ئەنجام بدرێت، ئەگەر ببێتە هۆی ئەم دیکتاتۆر و دیسپۆتە، ئەوا رێگەی لێدەگرێت.لەوانەیە لە رێگەی راگەیاندنی باری نائاسایی، یان بە دەستپێکردنی شەڕ ئەو کارە بکات، بە واتایەکی تر دەتوانێت هەر شتێک بکات. ئێمە ئەو هەوڵانەی دەسەڵاتی تورکمان لە تەقینەوەکەی تەقسیمدا بینی."

ساڵح موسلیم راشیگەیاند کە بە بیانووی جیاواز دەتوانن هێرش بکەن. لەبارەی کۆبونەوەی هەندێک هۆزی سوریا بە سەرۆکایەتی میت لە روحا کە لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدا ئەنجام دەدرێت، ساڵح موسلیم بەم شێوەیەی خوارەوە قسەی کرد؛

"هەندێک کەس لەوێ کۆبوونەتەوە. ئەوان هۆز نین، ئەوان کەسانێکن کە سوود لەم دۆخە وەردەگرن. هەرگیز نوێنەرایەتی هۆزەکان ناکەن. هەندێک کەس پراگماتیست و هەلپەرستن. یاری بە خوێنی خەڵكی دەکەن و یاری بۆ ئەردۆغان بکەن. هەنگاوێکی نوێ نییە، ٤-٥ ساڵە هەوڵی لەم شێوەیە هەیە، ئامانجیان تێکدانی دۆخی ئەو شوێنەیە. هۆزەکانی ئێرە بەشێک، هاوبەشی ئەم سیستمەن. هەم لەنێو بەڕێوەبەری و هەم لەنێو شەڕدان .ئێمە لە ١٠ ساڵی رابردوودا ئەمەمان بینی، کۆکردنەوەی چەند کەسێکی بێکەڵک سوودی بۆ کەس نییە، ئەمە هەوڵێکی نوێ نییە، بۆ ساختەکارییە، هیچ ئەنجامێکی نابێت، ٥ - ٦ ساڵە ئەم کارانە دەبینین .ئێستا ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە، لەمەودواش نایھێنێت، ھەندێک عەرەب، ھەندێک کەس لە روحا دەتوانن بەشداری بکەن، ئەمانە سەر بە میتن. بەڕای من بێ ئەنجام دەبێت، چونکە ئەوانن نەک لە گۆڕەپانەکە کەس گوێیان لێناگرێت هەروەها هەمووان دەزانن چۆن خۆیان فرۆشتووە. هەندێکیشیان پەشیمان بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە.  ئەوانەی ماون بە کەڵکی کەس نایەن. کۆبونەوەکە بە بەشداری ئەو کەسانەی کە بە کەڵکی هیچ نایەن ئەنجام دەدرێت."

سەبارەت بە چارەسەری لە سوریا، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە وتی: کێشەی سوریا تەنها بە سوریەکان چارەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەی کێشەی سوریا چارەسەر بکرێت، ئەوانەی لەوێن، یان ئەوانەی قسە دەکەن، دەبێت ئازاد بن. ئەوان دەبێت ئیرادە و بۆچوونێکی ئازادیان هەبێت، فەرمان لە کەسی تر وەرنەگرن، بۆ نمونە ئێستا هێزێکی وەک تورکیا لە سوریا چی دەکات، هەندێک سوری گەلەکەیان فریو دەدەن و وایان لێدەکەن شەڕ بکەن، چۆن نیو ملیۆن کەس کوژراون؟ هەندێک سوری هەڵدەخەڵەتێنن و شەڕیان پێدەکەن. هەندێکیان لەلایەن رژێمەوە کوژراون، هەندێکیان لەلایەن گروپەکانی سەر بە تورک و تورکەوە کوژران. بۆیە ئەگەر سوریایەکی ئازاد نەبێت، چارەسەریش نابێت. پێویاتە لە رووی بیرکردنەوە و بڕیارەکانیدا ئازاد بێت، بە هەموو لایەکمان وتووە و دەیڵێینەوە، هەرچی پێویست بۆ ژیانی هاوبەش پێویست بێت دەیکەین. نەک بە فەرمانی ئەردۆغان، بەشار ئەسەد، ئەمریکا یان روسیا، هەرچی پێویستمان بێت، با پێکەوە بیکەین.

ئێمە وەک پەیەدە و بەڕێوەبەری خۆسەر، بڕیارەکانمان لەدەستی خۆماندایە. ئێمە بەگوێرەی فەرمانی هیچ کەسێک ناجووڵێینەوە. بۆ ئێمە هەرچیەک پێویست بێت ئەوە دەکەین، بەڵام ئێمە کەسمان لە ئاستی ئیرادەدا لەمەرامبەر خۆمان نەبینی.

ساڵح موسلیم دەشڵێت، پێویستی بە پراکتیکی نوێ هەیە و وتی، " پێویستە لەگەڵ یەکدی کۆبینەوە و قسە بکەین. پێویستە بەڕێوەبەری دیمەشقیش هەڵوێستی ئەرێنی هەبێت و پێکەوە دانیشین و پێکەوە بریار بدەین."

ساڵح موسڵم وتی، " گەلانی هەموو دەڤەرێکی سوریا؛ کورد، عەرەب، ئاشوری و هەموو نەتەوەکان پێویستە لە بریاری سیاسیدا بەشداری بکەن. بە پێچەوانەوە ئەنجامێکی پێچەوانەوە دەردەکەویت. لە جێگەی ئەوەی کە شەڕی یەکدی بکەین، هەوڵ بۆ ئاشتی بدەین. بۆیەش پێویستی بە ئیرادەیەکی ئازاد کەی. پێویستی بە هزرێکی ئازاد هەیە. ئێمە تاوەکو ئێستا لایەنەکمان بەم شێوەیە لە بەرامبەر خۆمان نەبینی.

قۆناغەکە بۆ سوریەکان زۆر خراپە. ئێمە نازانین چی روودەدات. بۆ هەموو گەلی سوریا و بۆ خۆمان دەبێت بتوانین ئازادانە بجووڵێینەوە و بڕیاری خۆمان بدەین. بە پێچەوانەوە ئەگەر چاومان لە دەرەوە بێت، سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە کێ چی لە ئێمە دەوێت، ئەم قۆناغە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت، هەموومان زیانمان بەردەکەوێت."

ف.ق