ساڵح موسلیم: پەدەکە لقەکەی ژێر پێی خۆی دەبڕێتەوە!

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە: ئەوانەی بۆ ناوچەکانی گەریلا ڕەوانە دەکرێن پێشمەرگە نین. هێزەکان لەژێر فەرمانی چەند ناوەندێکدان. یارییەکی زۆر مەترسیدار دەکرێت. ئەگەر پەدەکە عاقڵانە هەڵسوکەوت نەکات، ئەوا زیانێکی زۆر بەردەکەوێت.

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، لەسەر گۆشەگیریی ئیمرالی، هەڵوێستی گۆشەگیریی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، جموجووڵی هێزەکانی پەدەکە، کۆبوونەوەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد و گفتوگۆی ئۆتۆنۆمی بۆ هەرێمەکانی دەرعا و سوێدا قسەی کرد.

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

لە ئیمڕاڵی گۆشەگیرییەکی قۆرس هەیە. گەلی کورد لە هەموو شوێنێک لە بەرامبەر ئەمەدا وەستاوە. ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

مەسەلەی رێبەرتی بووەتە مەسەلەیەکی دیارکەر. خەڵکی کورد لە هەر کوێیەک بێت، بەبێ ئازادی رێبەرتی وەک ئەوەی هیچیان بەدەست نەهێناوە وایە. یان وەک ئەوەی دەستکەوتەکانی ئێستا کاتی بن. دوژمن خۆی ئەمە دەزانێت. لە سەرەتاوە دوژمن بەم تێگەیشتنە ئەشکەنجە و زوڵم و گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵی دەستپێکرد. بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ویستیان بێ سەرۆکمان بهێڵن و پاشان لاشمان پارچە بکەن، ئەم سیاسەتە هێشتا بەردەوامە.

هەروەها بە لێدوانێکی سەرکردایەتی بێزار دەبن. دەزانن کورد دلسۆزی رێبەرتین. بۆ ئەوەی خەڵکی کورد بچەوسێنن لە ئیمڕالی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەڕێوە دەبەن. کێشەکە لێرەیە. لە دژی ئەمە کورد لە هەموو شوێنێکدا بەرهەڵستی دەکات. لە زیندانەکان، گۆڕەپانەکان، لە ئەوروپا، لە کوردستان بەرهەڵستی ئەمە دەکەن. هەموو کەس ئاگاداری ئەمەیە. تەنیا یەک کەس هەیە کە کێشەی کورد چارەسەر بکات. هەروەها ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە تەنیا دەتوانێت گەلی کورد ڕازی بکات. هیچ چارەسەرێکی دیکە نیە. بە بەردەوامیدان بەم گۆشەگیرییە دەریدەخەن کە هیچ نیازێکیان نییە هەنگاوێکی جدی بۆ چارەسەری پرسی کورد بنێن. ئەم فشارە دەریدەخات کە نیازەکانیان خراپن. گەلیش بەرهەڵستی ئەمە دەکەن و لە بەرخۆدان بەردەوامن.

هەر دەسەڵاتێک بێت، ئەگەر بەڕاستی سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەوێت، ئەگەر بیەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکات، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەبێت لە ئیمرالیەوە دەست پێبکات. گەلی کورد تەنیا گوێ لە ئیمڕاڵی دەگرن. هیچ ڕێگایەکی جیاواز نیە. هەمووان قەناعەتیان بەوە هەیە کە بەبێ ڕێبەر ئۆجالان هیچ چارەسەرێک نییە.

بۆیە فشار و گۆشەگیری بەردەوامە. ئەو گۆشەگیرییەی کە هەیە لە هیچ یاسایەکدا نییە. بەپێی یاسای نێودەوڵەتی نییە. دۆخێک هاتووەتە پێش کە چیتر ل ئەخلاق نەماوە. لەبەر ئەوە، ئەمە قبوڵ ناکرێت. ئەگەر لە ئەوروپا بێت، لە شوێنێکی تر، ئەگەر بەڕاستی باس لە مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بکرێت، دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت.

فاشیزمی تورک یاسا و پێوانەکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و بە دڵی خۆی دەجووڵێتەوە. پێویستە هەندێک لە بەرامبەر ئەمە بوەستنەوە. ئەم ئەرکەش سەر شانی گەلی کوردە. فاشیزمی تورک جگە لە گەلی کورد هیچ بەربەستێک نابینێت، بۆیە پێویستە دۆستەکانی گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکان و هەموو کەس لە بەرامبەر ئەم زوڵمە بوەستنەوە.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە. هەپەگە ڕایگەیاند، کە لە بۆسەکەی هێزەکانی پەدەکەدا ٧ گەریلا شەهید بوون. هێزەکانی پەدەکە ، کە نەک تەنها زانیاری هەواڵگریان بە میتی تورک داوە. جموجوڵی خۆیان لە ناوچەی گەریلاکانیش زیاتر کردووە. کوردانی ڕۆژئاوا ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هەڵوێستی ئێوە چییە؟

لەوێ شەڕێک ڕوودەدات. ئەم شەڕە لەنێوان گەریلاکانی کورد و دەوڵەتی تورکدایە. گەریلاکانی کورد کێن؟ گەریلاکانی کورد تەنها کوردی باکوور نین. لە باکورەوە لە هەموو لایەکەوە کۆبونەوتەوە و بەرگری لە کوردستان دەکەن. واتە لە باشوورەوە، لە ڕۆژئاواوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە، لە باکوورەوە. لە سەرەتای ئەم شەڕەوە تا ئێستا زۆرێک لە گەنجانمان شەهید بوون. لە کۆبانێوە، خەڵکی حەسەکە، خەڵکی قامیشلو شەهید بوون. لە بەشەکانی ترەوە شەهید بوون. لەو کاتەدا ئەم شەڕە پەیوەندی بە هەموو کوردەوە هەیە. دەوڵەتی تورک نەک هەر هێرش دەکاتە سەر کوردانی باکور یان پەکەکە، کاتێک هێرش دەکات لە دژی هەموو گەلی کورد شەڕ دەکات. بۆیەش ئەوانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن، دواتر دژی هەموو گەلی کورد شەڕ دەکەن.

لەناو پەدەکەدا هەندێک لایەن هەن، ئیرادەی خۆیان تەسلیم کردبێت یان فرۆشتبێت بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی دەوڵەتی تورک. بە ئەوەندەی ئێمە چاودێری دەکەین، ئەو کەسانەی کە بۆ ناوچەی گەریلا رەوانە دەکرێن پێشمەرگە نین. ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی هێزی تایبەتی پەدەکەن. ئەوە ڕوونە کە بە فەرمانی کێ دەجووڵێنەوە، وەک هێزی گوڵان و زێرەڤانی... هەموو کەس دەزانێت کە هەموو ئەمانە پشت بە کێ دەبەستن. بۆیە یارییەکی زۆر مەترسیدار دەکرێت. پێش هەموو شتێک گەمەیەکی مەترسیدارە بەرامبەر بە گەلی کورد و هێزی کورد و لە دژی خودی پەدەکە. لە ئەنجامی بەرخۆدانی کورددا بەهایەک دروست بووە. پەدەکە بەم شەڕە لقەکەی ژێر پێی خۆی دەبڕێتەوە.

ئەگەر بەڕاستی شەڕێکی لەو شێوەیە دەست پێبکات، ئەگەر ژیرانە ڕەفتار نەکات، پێش هەموو شتێک پەدەکە زیانی بەردەکەوێت. ئەوانەی لەناو پەدەکەدان زیانیان بەردەکەوێت. بۆیە لەبەر ئەوەی ئەوان برای ئێمەن، باوەڕم وایە زۆر باش دەبێت ئەگەر لەو هەڵەیە بگەرێنەوە. تۆ دەڵێی 'من شەڕ ناکەم'، بەڵام بە هەموو توانایەکەوە گەمارۆی گەریلا دەدات. ڕێگە نادات گەریلاکان لە شوێنێکەوە بچن بۆ شوێنێکی تر. گەریلاکان لە باشوور کاتێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەڕۆن، بۆسەیان بۆ دادەنرێت. ئەمە شتێکی زۆر خراپە، یارییەکی زۆر مەترسیدارە. زیانی بۆ هەموو کورد هەیە. پێش هەموو شتێک پەدەکە. خۆی لەناودەبات. چونکە وەک وتمان لقەکەی ژێر پێی خۆی دەبڕێتەوە. پێویستە ئەمە نەکرێت.

وەک پەیەدە ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ وەستاندنی شەڕ. ئەگەر نێوەندگیری بکرێت، ئێمە ئەو کارەش دەکەین. ئێمە ئامادەین. هەرشتێکمان لە دەست بێت لە هێزی دەرەوەمان ئەنجامی دەدەین. چونکە وا دیارە کێشەکە زۆر گەورەیە. هەموو هەنگاوێک دەنێین بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە. چونکە زیانەکانی ئەمە تەنیا لە باشوور نابێت، بەڵکو لە هەموو کوردستان دەبێت. ڕۆڵەکانی ئەم گەلە لە هەموو جێگەیەک لە دژی فاشیزمی تورک شەڕ دەکەن و شەهید دەبن. ئەمە جێگای شانازییە، بەڵام ئەگەر لە پشتەوە لە ڕۆڵەکانمان بدرێت و شەهید بێت، ئەوا بنەماڵەکانیان دواتر بیر لە چی دەکەنەوە؟ ئەگەر لەلایەن کوردەوە بکوژرێن خانەوادەکانیان چی دەڵێن. کەواتە دۆخەکە زۆر مەترسیدارە. کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی کوردستان دەبێت. ئەوە یاریەکی زۆر مەترسیدارە. هیوادارم ئەو هێزانە ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن و واز لەم هەڵوێستە بهێنن. چونکە ئەمە کارەساتێکی گەورەیە بۆ هەموو کورد.

هەمیشە لە باشووری کوردستان و عێراق ڕووداوی نوێ ڕوودەدەن. کۆنفرانسی عێراق لەبەغدا بە بەشداری چەندین وڵات بەڕێوەچوو. ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی کورد و پرۆسەی نوێ دەکرێت. ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

من لەو باوەڕەدام کە کۆبوونەوە یان کۆنگرە لە بەغدا بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە عێراقەوە هەبوو. بە بڕوای من باس لە کاروباری دراوسێکانی عێراق کرا. سەبارەت بە دەستێوەردان لە عێراقدا. بێگومان سەرۆکی فەرەنساش بەناوی ناتۆوە ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوو. من باوەڕم وایە سەردانەکانی لەم جۆرە بەردەوام دەبن. بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت. بێگومان کێشەی کوردیش هەیە. ماکرۆن سەردانی باشووری کوردستان کرد و هەوڵی دا بچێتە شەنگال. چەند هێزێک پەشیمانیان کردەوە، بەڵام پلانەکەی کێشەی کوردیشی گرتەوە.

من باوەڕم وایە کە ئاراستەیەکی نوێ لەم کۆبوونەوەیەدا دانراوە. ئەوەش بەم شێوەیەیە. پێشتر پرۆژەیەک هەبوو بەناوی 'دیمەشقی نوێ'. عێراق – شام و میسر . فراوانی دەکەن و وڵاتانی کەنداویش بەشدار دەبن. پەیوەندی ئەم پرۆژەیە بە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.

ئێمە لە قۆناغێکی زۆر هەستیارداین. تا چەند ساڵێک پێش ئێستا کەس چاوەڕوانی ئەوەی نەبوو کە کورد لە هاوسەنگیی نێودەوڵەتی یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت. بەڵام دەبینین کە هەموو هێزە گەورەکان و هەموو هێزەکانی دیکە کە پەیوەندیان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە. تێگەیشتوون کە بەبێ کورد هیچ چارەسەرێک نییە. شەڕی ئێستاش کە لەدژی کورد بەڕێوەدەبرێت ئەوەیە کە کورد لەم هاوسەنگیەدا نەبێت. پێویستە کورد ئاگای لەوە بێت. ئێمە ئێستا لە هاوسەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداین. بەبێ کورد هیچ چارەسەرێک نابێت. کەواتە با خۆمان یەکبخەین. با قسە و هەڵوێستی ئێمە هاوبەش بێت. ئێمە دوژمن و دۆستەکانمان بناسین. بۆ ئەوەی بتوانن بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلی ناوچەکە، لەم هاوسەنگیەدا ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕین."

ف.ق