شامی: پێویستە سوریا بە گشتی لەدژی داگیرکەری بوەستێتەوە

فەرهاد شامی بەرپرسی راگەیاندنی قەسەدە ئاماژەی بە لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی پلانی دەوڵەتی تورک بۆ هەمیشەییکردنی داگیرکەری کرد و وتی، " پێویستە گەل و هێزەکانی سوریا لەبەرانبەر بوەستنەوە."

فەرهاد شامی بەرپرسی راگەیاندنی قەسەدە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زۆر هەرێمی سوریا و پلانی بۆ داگیرکەری و کۆنتڕؤڵکردنی هەریمەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

فەرهاد شامی رایگەیاند کە لەم کاتەدا دەوڵەتی تورک بە تایبەتی هێرش دەکاتە سەر عەین عیسا، تەل تەمر، زرگان، منبج و ناوچەکانی شێراوا و شەڕای عەفرن و لە بەرەیەکی ٢٨٩ کیلۆمەتریدا هێرش دەکات.

فەرهاد شامی باسی ئەوەی کرد کە هێرشەکانی لەدژی هەموو هەرێمەکانە و وتی، " لەگەڵ شەڕی ئۆکراینا لەنێوان دەوڵەتانی هەرێمەکەدا، بۆشاییەک دروست بووە. لاوازی دەوڵەتان لە سوریا بە تایبەتی وڵاتانی گەرەنتی، دەرفەت بە دەوڵەتی تورک دەدات کە هێرش بکات و دەستی بە هێرشی نویی داگیرکەری کردووە. خۆی ئەردۆغان و سەرۆکی فەرماندەیی گشتی تورک بە شێوەیەکی ئاشکرا دەڵێن کە دەست بە هێرشی نوێ دەکەن. رۆژانە سەدان تانک، جەبخانە و سەربازی تورک دێنە ناو خاکی سوریاوە و هێرش دەکەن. بە تایبەتی دەیانەوێت لە هێڵی ئیدلب هەرێمی ئارام لە سوریا بۆخیان دروست بکەن.

ئەردۆغان پلانێکی نوێی خستووەتە رۆژەوەوە. دەیەوێت هەرێمەکە بە ناوی هەرێمی گوایە ئارام لە سەرانسەری سنوری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بکات. ئەم هەرێمە بە تەنها بالور و رۆژهەڵاتی سوریا ناگرێتە ناوخۆ، ویستیان لە ههێڵی باکور و باشوری سوریا هەمان پرۆسە پەیڕەو بکەن. لەو هەرێمە، لازقیە، باکوری حەما، حومس، رۆژئاوا و باکوری حەلەب و هەروەها ئیدلیب هەیە. هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب تاوەکو باب، مارع، عەزاز، تەل کۆچەر، دێرک و شەنگالیش لەژێر مەترسی داگیرکەری تورکدان. لەوێ دەیانەوێت لەدژی کورد، ئاشوری، ئەرمەنی و عەرەب کە لەدژی سیاسەتی داگیرکەرین، دەست بە قڕکردن بکەن."

فەرهاد شامی لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە قسەکانی ئەردۆغان کرد کە دەڵێت، ملیۆنێک پەنابەری سوریا دەنێرێتەوە و وتی، : پرۆژەی ملیۆنێک پەنابەری سوریا، بەشێکە لە خەیاڵی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی سوریا. دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩١٦ەوە ویستی داگیرکەری بە رێبازی جیاواز ئەنجام بدات. دیارە کە لە سوریا حکومەتێکی لاواز هەیە، سوپایەکی لاواز هەیە، هەندێک هێزی جیهانیش لە سوریا بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزن. هەوڵ دەدەن سوود لەم دۆخە وەربگرن. هەروەها هەندێک هێز لە سوریا لەگەڵ دەولەتی تورک لەدژی سوریا کار دەکەن. ساڵەکانی ١٩٥٧، ١٩٧٣ و ١٩٩٨ ئەوەیان کرد. هەندێک هێز تاوەکو ئێستاش ئەو سیاسەتە پەڕەو دەکەن."

فەرهاد شامی رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک ئێستا دەیەوێت بەرگی مەدەنی لەبەر پرۆژەکەیدا بکات، بەم شێوەیە جێگیر ببێت و وتی، " پێشتر بە شێوەیەکی سەربازی دەستی بە داگیرکەری کردبوو. ئەم جارە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی پێشووی، دەیەوێت بە ڕێبازی جیاواز داگیرکەری لە سوریا بکات. بۆیەش دەلێت، ؛ ملیۆنێک پەنابەر دەگەڕێنمەوە'. مەبەستی لەوە خەڵکی حومس، دەرعا، شام و ئیدلیبە کە بەشێکی زۆریان ئێستا لە تورکیان. دەوڵەتی تورک بە بەکارهێنانیان دەیەوێت هەبوونی سەربازی خۆی هەمیشەیی بکات. بۆیەش بیانوو دروست دەکات. لە راستیدا ئەوە داگیرکەریەکی شاراوەیە. بەم شێوەیە دەیەوێت دیموگرافیا بگۆڕێت، خەڵکی رەسەن دەربکات و لایەنگرانی جێگیر بکات."

هەروەها وتیشی، " بەو کەسانە سوپایەک دروست دەکات. ئەو هێزە دەبێتە جێگرەوەی سوپای حکومەتی سوریا. بۆیەش پرۆژەیەکی مەترسیدارە. ئەو پرۆژەیەی ئەردۆغان باسی دەکات، نەک تەنها بۆ باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە. بۆیەش بۆ هەموو سوریا مەترسیە. ئەگەر ئەردۆغان بتوانێت پیلانەکانی جێبەجێ بکات،  دەتوانێت لە شام نوێژ بکات."

وتەبێژی راگەیاندنی قەسەدە ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک بەو پرۆژەیە، دەیەوێت داگیرکەری خۆی هەمیشەیی بکات و وتی، " لەبەرئەوەی هەبوونی سەرباز بۆ ماوەیەکە، بەلام بە بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنی، دەیەوێت ئەو ریسکە نەهێڵێت و داگیرکەری هەمیشەیی بکات. دەبێتە بەڵای سەری سوریا. بێگۆمان ئەوەش بۆ هەموو سوریا مەترسیەکی گەورەیە."

فەرهاد شامی لە بەردەوامیدا باسی چۆنیەتی تێکشکاندنی ئەو پیلانەی داگیرکەری کرد کە بە تەنها ئەرکی قەسەدە نییە، بە تەنها ئەرکێکی سەربازی نیە، بەڵکو ئەرکی هەموو سوریایە و وتی، " بێگۆمان هەندێک هەرێمی قەسەدە داگیرکراون، بەڵام ئیدلب لە دەستی حکومەتی شامدا بوو، حومسیش. بۆیە رووبەرووبوونەوەی پرۆژەکەی دەوڵەتی تورک، ئەرکی هەموو سوریا و حکومەتی سوریاە. پلانی ساڵی ١٩٢٥ی دەوڵەتی تورک نەک تەنها بە هەڵوێستی سەربازی ڕێگری لێدەکرێت. گەلی سوریا لەدژی ئەمە چالاکی کرد. رژانە گۆڕەپانەکان. لە حومس، حەما، حەلەب، جەماوەری رژایە نێو گۆڕەپانەکان. بە ملیۆن کەس لە خاکی سوریا لەدژی داگیرکەری هەستانە سەرپێ. ئێستاش بە تێکشکاندنی پلانی داگیرکەری، پێویستە گەلانی سوریا یەکبگرن و هەڵوێستیان هەبێت. لە هەمانکاتدا پێویستە بببێتە هۆی یەکگرتنی گەلانی سوریا."

فەرهاد شامی دەشڵێت، " تاوەکو ئێستا قەسەدە رێگری لە پیلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە. بۆیەش حکومەت و سوپای  سوریا قەرزاری قەسەدەیە ئەگەر قەسەدە نەبواە، ئەردۆغان لە مزگەوتی ئەمەوی نوێژی دەکرد. بۆیەش بە توورەیەکی گەورە هێرش دەکاتە سەر قەسەدە. پێویستە ئەمە بە باشی ببینرێت، ئەردۆغان لێرەدا نە تەنها لەدژی قەسەدە و کورد، کوردستان، بەڵکو لەدژی گەلانی هەرێمەکە و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراستە.

ئەگەر بەرخۆدانی قەسەدە نەبوایە، حەلەب نەدەما. ئەگەر بەرخۆدانی ئێمە لە عەین عیسا، تەل تەرم و زرگانی نەبوایە، هەرێمەکانی سوریا نەدەمان. بێگۆمان تاوەکو ئێستا چۆن بەرخۆدانمان کردووە، لەمەوبەدواش بەرخۆدان دەکەین. لەگەڵ هەنگاوی سیاسی، دیپلۆماسیمان هەنگاوی سەربازیشمانناوە. ئەگەر هێزێک ببینین بە رۆحی نەتەوەیی و لە دڵەوە لەدژی داگیرکەری شەڕ دەکات، هاوپەیمانی لەگەڵ دەبەستین و داگیرکەری لە خاکی سوریا وەدەردەنێین."

ف.ق