شاندێکی خۆبەرێوەبەری لەگەڵ ڕووسیا کۆبوونەوە.

خۆبەرێوەبەرەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک لە مۆسکۆ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی کاری دەرەوەی ڕوسیا کۆبوونەوە.

بەگوێرە ڕەگەیندراوێکی ئۆفیسی پەیوندەیەکانی ئەنجوونی سوریای دیموکراتیککە  ئاماژەی بەوەکردوە شاندێک کە لە نوێنەرانی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریانو ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک پێک دێت لە گەڵ شاندێکی وەزارەتی  دەرەوەی ڕوسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەتەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە:"  شاندێکی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتی و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد لە مۆسکۆی پایەتیخەتی ڕووسیا پێشوازیان لێکرا و لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە کە شاندە ڕووسیەکە میکایل بەکدانۆڤ سەرۆکایەتی دەکرد.

هاوکات ئەو ئۆفیسی پەیوەندیەکانی سوریای دیموکراتیک لە ڕاگەیندراويکەدا ئاماژەی بەوەش کردوە لە چوارچێوەی بڕیای نێودەوڵەتی ژمارە بە ٢٢٥٤ دەبێت کێشەی سوریا بە بەشداربوونی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک(مەسەدە)  چارەسەر بکرێت و هاوکات خەباتی سیاسی و تاوانەکانی ئەنقەرەش لە سوریا لە کۆبوونەوەکە خراونتە بەر باس و گفتوو گۆ،کۆبوونەوەکە بە کەش و هەوایکی ئەرێنی تەواو بوە."

شاندی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیك پێشتر لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ شاندێکی ڕوسی کۆببوونەوە بە سەرۆکایەتی سەرگی لاڤرۆڤ وەزری دەرەوی ڕوسیا کۆبوونەەی کردبوو، شاندی خۆبەرێوبەری داوایکردبوو ڕوسیا ڕۆڵ بگێریت و هاوکاری نەتەوەی دیموکراتیک بکات بۆ دیالۆک و چارەسەری.