شەهیدانی کۆمەڵکوژی هلێلی بە ڕێورەسمێکی شکۆکار بەخاکسپێردران

لە قامشلۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی هلێلی بە ڕێورەسمێکی شکۆکار بەخاکسپێردران. دایکی مەزلۆم گولۆ رایگەیاند، تاوەکو سەرکەوتن بەردەوامی بە خەبات و تێکۆشان دەدەن.

تەرمی یوسف گولۆ و نەوەکانی (مەزلۆم و محەمەد گولۆ) لەلایەن هەزاران کەسەوە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردران. ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پارتەکان، نوێنەرانی بەڕێوەبەری خۆسەر و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بەشداریان لە ڕێورەسمەکەدا کرد.

لە مەراسمەکەدا، دروشمی وەک، بە ئیرادەی گەلان فاشیزم و سیخوڕی هەڵدەوەشێنین، کۆمەڵکوژی شەرمەزار دەکەین، بژی بەرخۆدانی قامشلۆ و بە گیان و خوێن لەگەڵ تۆداین ئەی شەهید، وترانەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا فۆزا یوسف ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە قسەی کرد و گوتی، "مام یوسف ژیانی خۆی بۆ خزمەتی دۆزی کورد کوردستان تەرخان کرد، باوک و باپیری شەهیدان بوو و ئەمڕۆش ئەو شەهید بوو."

فۆزا یوسف رایگەیاند، مام یوسف و شەهیدان نوێنەری تێکۆشانی کوردن، بەم هێڵەی کە ئەوان دایانناوە، گەلی کورد سەری لەبەرانبەر دوژمن دانانەوێنێت.

هەروەها گوتی، "ئێمە بە شەهیدەکانمان دەستمان پێکرد، بە شەهیدەکانمان بەردەوام دەبین و ناترسین کە شەهید ببین. هیچ کەسێک ناتوانێت هێز و قاڕەمانێتی گەلەکەمان لەناوببات."

ئەمینە عومەر هاوسەرپکی مەسەدەش هێرشەکەی وەک هێرشێکی نامەردانە لەقەڵەمدا و گوتی، "هێرشی بەرانبەر خەڵکی مەدەنی نیشانەی تێکچوونی سیاسەتی رژێمی تورکە."

هەروەها نەجاح گولۆ دایکی شەهید مەزلۆم گولۆ قسەی کرد و گوتی، "من و شەهید یوسف گولۆ پێکەوە دەستمان بەم رێگەیە کرد و پێکەوە تێکۆشانمان کرد. رێبەر ئۆجالان دەڵێت، شۆرش وەک شەمەندەفەر و ویستگەیە، کێ دەتوانیت زیاتر مرۆڤ هەڵگرێت و زیادی بکات. ئێمە بە ڕێبەرمان گوت، مادام ئێمە ڕێبەرن، ئێمە پێکەوە تا وێستگەی کۆتایی، وێستگەی سەرکەوتن و ئازادی گەلەکەمان تێکۆشان دەکەیین."

دوای قسەکردن، تەرمی هەرسێ شەهیدەکە بە دروشمی و هەلهەلەلێدانی دایکان بەخاکسپێردران.

ف.ق