'شکست هەموو کات بەشی دەوڵەتی تورکە'

بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ رایانگەیاند، شکست و دۆڕان هەموو کات بەشی دەوڵەتی تورک دەبێ و سەرکەوتنیش بۆ گەریلاکانی ئازادی دەبێت.

هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ١٧ ی نیسانی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەستیپێکردبوو بەردەوامە. بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

عەدلێ بەکر باسی لەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک هەرگیز ناتوانێت بە هێرشی کیمیایی لەناویان ببات و وتی، "رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ چاوی خۆیان بەسەر ئەو کردەوانەدا نوقاندووە. ئەوە دەریدەخات کە ئەوانیش هاوکاری فاشیزمی تورکن. ئێمە هەموو کات لەپشت رێبەر ئاپۆوەین و ئێمە بە شەهیدانمانەوە سەرکەوتن بە دەست دەهێنین".

عەدلێ ئەوەشی خستەڕوو کە لە قەڵای بەرخودانی کۆبانێوە سڵاو لە گەریلا خۆڕاگرەکان دەکەن و بەم جۆرە بەردەوام بوو: " شکستی دەوڵەتی تورک سەرکەوتنی ئێمەیە. گەلی هەرێمی فورات تا کۆتایی لە پشت گەریلاکانیەوە دەبێت. با هەموو کەس بزانێت ئێمە وەک کورد، عەرەب و سوریان و هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە یەکگرتووین. ئیتر کات کاتی ئازادییە".

گەنجێک بە ناوی زین ئەحمەدیش رایگەیاند، کە ئەویش وەک گەنجێک تا کۆتایی لە پشت گەریلاکانی ئازادییەوەیە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: " با دوژمن باش بزانێت کە هەرگیز ناتوانن ئیرادەی ئێمە لەناوببەن، کەسێک دەڕوات ئێمە بە سەدان هەڵدەستینە سەرپێ".

جیهان بۆزانیش وتی، کە فاشیزم لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر خۆڕاگران و ئەوان هەرگیز گەریلاکان بە تەنیا جێناهێڵن و وتی: "دەوڵەتی تورک هەموو کات شکست دەهێنێت و ئێمە هەموو کات سەردەکەوین".

هـ . ب