شێراوا و شەهبا بۆمباران كران

دەوڵەتی توركی داگیركەر جارێكی تر بۆردوومانی كانتۆنی شەهبا و ناوچەی شێراوای عەفرینی كرد.

بەگوێرەی زانیاریەكان، دەوڵەتی داگیركەری تورك سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندی بانێ سەربەناوچەی شێراوای عەفرینی بۆردوومان كردوە.

داگیركەران لەهەمانكاتدا بۆردوومانی گوندی بێلۆنیە و تل ئەجار لەكانتۆنی شەهبایان كردوە.

جێگای ئاماژەیە؛ لەهەر بۆردوومانەكان زانیاری بەرفراوان بەدەستنەخراون.

هـ . ب