'شۆڕش گەیشتووەتە ئاستێک کە گەڕانەوەی نییە'

ئینتەرناسیۆناڵی ئەمریکی ئاگر باسی لەوەکرد کە سەرباری گوشار و هێرشەکانیش شۆڕشی رۆژئاوا لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆمەڵگای باکور-رۆژهەڵاتی سوریای گەیاندووەتە ئەو ئاستەی گەڕانەوەی نییە.

ئینتەرناسیۆناڵیستی ئەمریکی ئاگر ئاماژەی بەوەکرد کە شۆڕشی رۆژئاوا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان زۆر گرنگ و پێویستە.

لەشەڕڤانانی ئینتەرناسیۆناڵیستی یەپەگە ئاگری ئەمریکی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد کە بۆ خاوەنداریکردن و پارێزگاری لە شۆڕشی رۆژئاوا هاتووە، کە هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی گەورە بەسەر داعش دامەزراوە. ئاگر رایگەیاند: "من سەرەتا بە شەڕی کۆبانێ رۆژئاوام ناسی و لە هەواڵەکانەوە بەدواداچوونم بۆ شەڕ لە دژی داعش دەکرد. بەم جۆرە تێگەیشتم کە چی روودەدات و یەپەگە و یەپەژە بۆچی شەڕ دەکەن".

بە سەیرکردنی لە دەرەوە ئەستەمە لێی تێبگەیت

ئاگر رایگەیاند کە لەماوەی رابردوودا ئەو دۆخەکەی لە گۆڕەپانەکە، شێوەی ژیانی مرۆڤەکان و واتای هەبوونی لەم شوێنە بە بەرجستەیی تێگەیشتووە و وتی، زۆر ئەستەمە کە بە سەیرکردن لە دەرەوە لەوە تێبگەیت.

ئاگر ئاماژەی بە کێشەکان لەبەر هەلومەرجی شەڕ کرد و وتی، "زۆرینەی بودجەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بۆ تێچووی شەڕ دەچێت. ئەوەش کێشەیەکە کە دەبێت بەرەوڕووی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بکرێتەوە".

بۆ ئارامی و ئاشتی

ئاگر وتی، ئەگەر خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بە شێوەیەکی فەرمی بناسرێنرێت، رێگری لە هەڕەشە و هێرشەکانی تیرۆریستان دەکرێت و هەرێمەکە بە تەواوەتی وەک ناوچەی دژە فڕین رابگەیەنرێت، ئەوە دەتوانێت بۆ ئارامی و ئاشتی بۆ هەرێمەکە ببێتە یارمەتیدەر و باسی لەوەکرد کە کاتی ئەوە هاتووە وەڵاتانی هەموو داعشە زیندانیکراوەکانی خۆیان وەربگرنەوە.

گەیشتووەتە ئاستێک کە گەڕانەوەی بۆ نییە

ئاگر رایگەیاند، کە سەرباری هێرشەکانیش شۆڕشی رۆژئاوا بە بەرخودان گەیشتووەتە ئەم ئاستە، لەسەر پێ وەستاوە و بەم جۆرە درێژەی پێدا، " تەنیا لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆمەڵگای باکور و رۆژهەڵاتی سوریای گەیاندووەتە ئەو ئاستەی کە گەڕانەوەی بۆ نییە. دەزانرێت کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان هۆز، گروپی ئەتنیکی و ئایینیدا دابەش بووە، بەڵام خواستی لێرە بە پێچەوانەی ئەوەیە. ئێمە دەبینین کە کاتێک بخوازرێت گەشبینی و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان دەتوانرێت سەربخرێت. لە بەرامبەر توندوتیژی و نایەکسانی دژی ژنان، لێرە رۆژلەدوای رۆژ ژنان زیاتر بەشداری لە ناو کۆمەڵگادا دەکەن. بەشداری ناو کایە کولتوری، سیاسی، سەربازی، زانستی، گروپەکان، وەرزش دەکەن. مەبەستیش لە بەشداربوون توانەوە نییە کە سیستمی پیاو سالاری ئێستا، من باسی دامەزراندنی دامەزراوە و گۆڕەپانی تایبەت بە خۆیان دەکەم. ئەمەش تەنیا بۆ ژنان ناکەن، هەروەها بۆ پیاوانیشی دەکەن. ئەگەر ئێمە دەستبەرداری ترس لە خۆبەڕێوەبەری و ئازادی ژن هەڵبگرین، دەکرێت ئەوە ئازادی ئێمە بەهێزتر بکات".

بانگەواز بۆ بەهێزکردن

ئاگری ئینتەرناسیۆنالیست کە لە ٩ی تشرینی یەکەمدا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد باسی لەوەکرد، "٩ی تشرینی یەکەم رۆژی کوشتنی چی گیڤارایە. سەرباری مردنی جەستەیی خۆی بۆ مرۆڤەکان بڕوا بە دادپەروەری، ئازادی و دیموکراسی بۆ ئەمڕۆش سەرچاوەیەکی گرنگە. بۆ وڵاتانی هەژار و ئەمریکای لاتین زۆر گرنگە. ئەمڕۆ هاوکات سەرەتای دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالانە. هەر بۆیە نابێت هەرگیز لەبیر بکرێت کە هەموو شتێکلە رووی گەردوونییەوە پەیوەندی بە یەکترەوە هەیە. ئەو رووداوە لە هەمان کاتدا بانگەوازێکی بەو جۆرەیە کە هەر کەسێک ئەندێشەکانی ئۆجالان و مورای بووکچین و ئەوانەی وەک ئەوان باشتر تێبگات و بۆ جیهانێکی نوێ کە ژیان تیایدا دەستەبەرە باشتر بکەونە هەوڵەوە".

هـ . ب