شەڕڤانانی قەسەدە: تا ڕزگارکردنی شوێنە داگیرکراوەکان تێدەکۆشین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڕەشە لە داگیرکاریی زیاتر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکات، بەڵام شەڕڤانانی قەسەدە لە هەڵوێستی دژ بە داگیرکاریدا وتیان، "تا کۆتایی شەڕ دەکەین و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەناودەبەین".

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مێژە ویستوویەتی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیر بکات و ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە بگەڕێنێتەوە، کە ٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا ئەو ئیمپراتۆرییە ئەو ناوچانەى داگیر کردبوو. هەروەها دەیەوێت گەلی کورد و هەموو ئەو پێکهاتانەی نوێنەرایەتیی بیری نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن و ئەوانەی بۆ ئازادی تێدەکۆشن لەناوببات، بەڵام شەڕڤانانی قەسەدە، وتیان تا ڕزگارکردنی هەموو شوێنە داگیرکراوەکان تێدەکۆشین و شەڕ دەکەن.

شەڕڤانێک بەناوی ڕۆژ ڕەقا لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا وتی، "لە ساڵی ٢٠١٢دا هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر هەرێمەکە ئەنجامدرا. هەروەها کۆمەڵکوژییەکی زۆر لە دژی خەڵکی ناوچەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا. چەندین ڕووداوی بەدەر لە ئەخلاق و لە شارەکانی وەک ڕەقا، دێرەزۆر، حەسەکە و قامیشلۆ ئەنجام دران".

ڕۆژ ڕەقا وتیشی: چەتەکانی داعش هەموو گەلانیان ئەشکەنجە داوە، بەڵام لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) کە بیر  ڕامانەکانی ڕێبەری گەلان رێبەر ئاپۆیان هەڵگرتووە، ئێمەیان زۆر سەرسام کرد و ئێمەش بۆ ئازاد ڕوومان لەو بیر و ڕامانە کرد، چونکە ئەم بیرۆکەیە نوێنەرایەتیی ئازادی و ئاشتی دەکات".

هەروەها ڕۆژ بەڵێنی پاراستنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای دا و وتی: "ئێمە تا کۆتایی شەڕ دەکەین و ئێمە داوا لە ڕای گشتی دەکەین، کە ئاسمانی ناوچەکە بەڕووی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکدا دابخەن و جا ئەوسا با دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بێن. ئێمە لێرەدا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەناودەبەین. وەک چۆن گەورەترین تیرۆرمان لەناوبردووە، چونکە بە دەستێک چەکمان بەرزکردووەتەوە و بە دەستێکی ترمان ئاشتیمان بەرزکردووەتەوە. ئێمە بیرۆکەی نەتەوەیی دیموکراتیک، بەبیرۆکەی رێبەری گەلانمان هەڵگرتووە و ئێمە بە دەوڵەتی تورک دەڵێین، بۆ ئازادی تێدەکۆشین و ڕێگە نادەین بستێکیش بڕوات".

چۆن گەورەترین تیرۆر لەناوبرا بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش لەناودەبرێت

شەڕڤانێکی خەڵکی شاری حومس بە ناوی هەیسەم حومسی، کە بۆ ئازادی دەستی بە تێکۆشان کردووە ڕایگەیاند، لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوەستنەوە و تا کۆتایی شەڕ دەکەن و بەردەوام دەبین، هەر چۆن گەورەترین تیرۆرمان لەناو برد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش لەناودەبەین. لە بەرامبەر داگیرکەراندا دەوەستینەوە، یان شەهیدبوون، یان لەناوبردنی داگیرکەران".

شەڕڤانێکی تر بە ناوی بەناوی عبێد وتی: "لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ەوە سوپای ئازاد (جەیش ئەلحور) هاتە ناوچەکەمان، پاشان چەتەکانی داعش هاتن و هەموو جۆرە کارێکی پیس و خراپیان لە دژی ئێمە ئەنجامدا. پاشان هێزەکانی قەسەدە هاتن و لە ستەمی تیرۆر ڕزگاریان کردین . تا دوا دڵۆپی خوێنمان دەجەنگین و دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین. دەوڵەتی تورک هەمیشە هێرش دەکات، بەڵام ئێمە تا کۆتایی شەڕ دەکەین".

شەڕڤانێکی دیکەی قەسەدە بە ناوی دەمهات گرێ سپی، کە خەڵکی شاری گرێ سپییە وتی: "دەوڵەتی تورک گرێ سپیی داگیرکردووە، بەڵام ئەمجارە هەتا ئازادیی هەموو باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەڕ دەکەین و دژی دەوڵەتی تورک دەبین، چونکە ئەو هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە".

ژ.ت