شەڕڤانانی ئینترناسیۆناڵیست: ئێمە تا ڕزگاری عەفرین بەرخۆدان دەکەین

شەڕڤانانی ئینترناسیۆناڵیستی ناو ڕیزەکانی یەپەگە ڕایانگەیاند کە عەفرین قەڵای بەرخۆدانە و دەستنیشانیانکرد کە هەتا ڕزگاری یەکجاری عەفرین بەرخۆدان دەکەن.

شەڕڤانانی ئینترناسیۆناڵیستی ناو ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، بە بۆنەی ساڵیادی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورک بۆسەرعەفرین ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

شەڕڤانانی دەستنیشانیانکرد کە هە تا ڕزگاری عەفرین درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.

لە درێژەدا هاتووە، " عەفری پێش ئەوەی کە داگیر بکرێت یەکێک لە هەرە ئارام ترین شارەکانی هەرێمەکە بوو. لە عەفرین ژیانێکی دیموکراتیک وکۆمینال بەردەوام بوو. هەروەها بۆ ئە ئێزدییانەی کە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان ببوو ناوەندێکی پارێزراو بوو. بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەمبەر پێکەوەژیانی گەلان خۆی پێنەگیرا. دەوڵەتی تورک بە ڕەزامەندی ناتۆ و بەچەتەکانی بەناو ' سوپای میلی سووریا' هێرشیان کردە سەرخەڵکی عەفرین. عەفرین داگیرکرا و هەزاران مرۆڤ بە ناچاری کۆچبەر بوون. عەفرین بووە شوێنێک کە دەوڵەتی تورک تێیدا کرداری دڕندانە ئەنجام دەدات، بەڵام هاوکات لە عەفرین هیوای بەرخۆدان چروسکەی دا.

لە بەرخۆدانی عەفریندا هەڤاڵانمان  ئولیڤر فرانسوا ژەئان-لە کلێمنشە( کەنداڵ پاریز)، هاووکۆر هەلمارسۆن( شاهین حسێنی)، ئانا کەمپڵ(هێلین قەرەچۆخ) و بەدەیان هەڤاڵی ترمان چوونی  ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە.

شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی هەموو گەلانە. ئێمە لێرەدا ژیان بەپێی خەونەکانی خۆمان دادەمەزرێنین. لە عەین عیسا و تل تمەر هەڤالانی ئێمە بەرخۆدانی دەکەن. ئێمەش بەشداری ئەو بەرخۆدانە دەکەین."

ک-ش