شەڕڤانێکی یەپەگە شەهید بوو

یەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، کە شەرڤانێکیان بە ناوی چەکدار عەفرین بە هۆی نەخۆشیەوە شەهید بووە.

لە راگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، "یەک لە وڵاتپارێزان و شەڕڤانانیئەم خاکە هاوڕێمان چەکدار عەفرین کە ماوەیەکی زۆر نەخۆشی جگەری هەبوو سەرباری هەوڵی پزیشکان رۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو".

ئەوەش هاتووە: "هاوڕێمان چەکدار ساڵی ١٩٨٠ لە عەفرین لەدایکبوو و لە سەرەتای گەنجیەوە بزوتنەوەی ئازادی ناسی و بە هزر و رامانی ئازاد کاریگەر دەبێت. ئەو شوێنەی کە تیایدا گەورەبوو بە وڵاتپارێزی ناسراوە و گەلەکەمان لەو ناوچەیە کچ و کوڕە هەرە ئازیزەکانی تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادی کردووە. هاوڕێ چەکداریس باوکی سێ منداڵە و دوو لەوانی تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادی کردووە. لە بەرخودانی سەردەمدا لە عەفرین لە بەرەی پێشەوە لە گوندی حەمام بەشدار بوو و ئەو بەرخودانەی کە لەو گوندەدا کرا پشکی هاوڕێ چەکداریشی تێدایە. وەک چۆن ئامانجی هەر وڵاتپارێزێک رزگارکردنی عەفرینە بە هەمان شێوە ئامانجی هاوڕێ چەکداریش لەسەر ئەو بنەمایە بوو. هاوڕێ چەکدار جگە لە گۆڕەپانی سەربازی لە بوارەکانی دیکەشدا خەباتی هەبووە.

ئێمە رەنج و خزمەتی هاوڕێمان چەکدار هەرگیز لە یاد ناکەین و لە تێکۆشانماندا بە زیندوویی رایدەگرین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بە نرخی شەهید چەکدار و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین".

ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: چەکدار عەفرین

ناو و پاشناو: حەسەن محەمەد

ناوی دایک: رەحیمە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: حەڵەب/ ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

هـ . ب