سەرباری ناڕەزایەتییەکانی تورکیا؛ بەرهەمەکەى گەلاوێژ وەلیدخانی لە ئۆسلۆی نەرویج نمایش دەکرێت

هونەرمەندی کورد گەلاوێژ وەلیدخانی لە شاری ئۆسلۆی نەرویج پێشەنگایەکی بە ناوی "رۆژئاوا؛ شۆڕشی رۆژئاوا" دەستپێکردبوو. حکومەتی تورکیا داوایکردبوو پێشانگاکە سانسۆر بکرێت، بەڵام داواکەى رەتکرایەوە و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەستی بە هەڕەشەکردن لە نەرویج کرد.

هونەرمەندی کورد گەلاوێژ وەلیدخانی لە شاری ئۆسلۆی نەرویج پێشەنگایەکی بە ناوی "رۆژئاوا؛ شۆڕشی رۆژئاوا" دەستپێکردبوو. حکومەتی تورکیا داوایکردبوو پێشانگاکە سانسۆر بکرێت، بەڵام داواکەى رەتکرایەوە و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەستی بە هەڕەشەکردن لە نەرویج کرد.

لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لەسەر رێگای رۆسینکراتز گاتی پێشانگایەک بە وتەیەکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی رۆڵی ژنان لە تێکۆشانی ئازادیی کورداندا کرابوویەوە. سەدان کەس سەردانی پێشانگاکەیان کرد و پێشانگاکە لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیەدا دەنگدانەوەیەکى گەورەی هەبوو.

گروپە تورکەکان لە دژی خۆشەویستی و سەرنجڕاکێشانی زۆری شەڕڤانانی ژنی کورد و عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رۆیشتن سەردانی شارەوانییان کرد و سکاڵایان تۆمارکردبوو و داوایانکردبوو پێشانگاکە دابخرێت، بەڵام گروپە تورکەکان بە ئامانجەکەیان نەگەیشتن. ئەو گروپە تورکانە دوای ئەوە دەستیان کردبوو بە کەمپەینی ئیمزا کۆکردنەوە و بەوەش بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتن.

دوای ئەوەی گروپە تورکەکان لە نەرویج هیچ ئەنجامێکیان بە دەستنەهێنا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک هەڕەشەى لە نەرویج کرد، بەڵام هەڕەشەکەى دەوڵەتی تورک سەری نەگرت و ئەو هەڕەشەیە ناڕەزایەتیی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

راواند ئیسماعیل بە ناوی کۆمیتەى رۆشنبیری و پەروەردەی شارەوانیی ئۆسلۆوە رایگەیاندبوو، ئەو هەوڵانە بۆ سانسۆرکردن قبوڵ ناکرێن. راشیگەیاندبوو، "ئێمە بڕوامان بە فەرمانگەى رۆشنبیریی شارەوانی هەیە. ئێمە لە نەرویج هونەر سانسۆر ناکەین".

گەلاوێژ وەلیدخانی رایگەیاند، "ئەستەمە مرۆڤ باسی شۆڕشی رۆژئاوا بکات، بەڵام باسی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نەکات. هەر چۆن مرۆڤ تاوەکو باسی ماندێلا نەکات ناتوانێت باسی تێکۆشان لە دژی فاشیزم و نەژادپەرەستی لە باشووری ئەفریقا بکات".

هونەرمەند گەولاێژ وەلیدخانی راشیگەیاند، "هۆکارەکەشی ئەوەیە، خەباتی ئۆجالان وەکو ئایدۆلۆژیایەک، بۆ ئەوەیە، کە دەیەوێت ژنۆلۆژی لەگەڵ دیموکراسیدا بونیات بنێت و بیان ئافرێنێت".

کۆمەڵەی هونەرمەندانی بینراو، کۆمەڵەى هونەرمەندانی گەنج و کۆمەڵەى وێنەکێشان راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، دەبێت بەرهەم و کاری هونەری ئازاد بن و ئەوەش یەکێک لە مەرجەکانی دیموکراسییە.

ژ.ت