سەربازانی تورک لەعەفرین شوانێکی ٧٠ساڵەیان بریندارکرد و مەڕو ماڵاتەکەیان دزی

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین شوانێکی ٧٠ساڵ تەمەنیان بە سەختی بریندار کرد.

بە پێی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە گوندی مەیاسێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین حەسەن فەرەجی ٧٠سال تەمەن کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕووماڵاتی خۆی بوو لە لایەن سەربازانی سوپای تورکەوە کرایە ئامانج.

حەسەن فەرەج بەسەختی بریندار بوو و داگیرکەران مەڕوو ماڵەتەکەیان دزی.

حەسەن فەرەج لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ک-ش