سەربازانی تورکی داگیرکەر شوانێکیان لە گرێ سپی کوشت

سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گرێ سپی و لە نزیک رێگای ئێم – ٤ شوانێکیان لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانیدا کوشت.

سەربازانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گرێ سپی لە نزیک رێگای ئێم – ٤ هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٦ ساڵیان بە ناوی محەمەد خەلەف سولەیمان کوشت. ئەو هاووڵاتییە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید عومەر عەلوش، بەڵام بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

شایەتحاڵانی رووداوەکە رایانگەیاند، سەربازانی تورک لە گوندی تروازیی گرێ سپی تەقەیان لە سولەیمان کردووە.

ئەو هاووڵاتییە لە شاری حومسەوە ئاوارەی گوندی سەلهەبەى رەقا بوو و بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی لە گوندی تروازیی گرێ سپی بووە.

ژ.ت