سەرەک چەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکرا

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، یەکینە تایبەتەکانی قەسەدە بە پشتیوانیی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی  لە نزیک شارۆچکەی ئەلبسێرە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و سەرەک چەتەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی قەسەدە، ئۆپەراسیۆنێک لە دژی سەرەک چەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە.

قەسەدە لە ماڵپەڕەکەیدا پشتڕاستی کردەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراوە بەسەر شوێنە دیاریکراوەکەدا و  سەرەک چەتەیەکی داعش لە ماڵێک دا لە گوندی دێمان لە نزیک شارۆچکەی ئەلبسێرە دەستگیرکراوە.

هەروەها لەکاتی پشکنینی ماڵەکەدا چەندین چەک و تەقەمەنیش دۆزراونەتەوە و دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەرەستە سەربازییەکانیشدا گیراوە.

ژ.ت