سەرەک چەتەیەکی داعش لە جەرابلوس کوژرا

لە جەرابلوسی داگیرکراودا سەرەک چەتەیەکی داعش کوژرا. ئەو سەرەک چەتەیە لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەردا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کرایە ئامانج و کوژرا.

لە جەرابلوسی داگیرکراودا سەرەک چەتەیەکی داعش کوژرا. ئەو سەرەک چەتەیە لە هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی هێرشبەردا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کرایە ئامانج و کوژرا.

لەم دواییانەدا هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان سەرەک چەتەکان دەکاتە ئامانج.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR) لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، کە مەزەندە دەکرێت سەر بە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بێت، لە شاری جەرابلوسی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەرەک چەتەیەک کوژرا، کە تا ئێستا ناوەکەى روون نەبووەتەوە.

 هەروەها چەتەیەکی تریش لەو هێرشەدا بە سەختی بریندار بووە.

ژ.ت