سەرەک چەتەیەکی داعش لە ئۆپراسیۆنی یات لە حەسەکە دەستگیرکرا

یەکەکانی دژە تیرۆر (یات)ی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ئۆپراسیۆنێکدا یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی داعشیان لە حەسەکە دەستگیرکرد.

ئۆپراسیۆن لە دژی شانە نهێنیەکانی داعش لە گوندەکانی دەورووبەری حەسەکە بەردەوامە.

لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنانەدا بەرپرسێکی چەتەکانی داعش بە ناوی ئـ.ج-ی تەمەن ٤٠ ساڵ دەستگیرکرا.

هێزەکانی یەکەی دژە تیرۆر (یات) لە ئۆپراسیۆنەکەیاندا دەستیان بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆف، مۆبایل و میمۆری کارت و فلاش دا گرت، کە وێنەکانی ئەو سەرەک چەتەیەی داعش و بەڵگەکانی پەیوەندیدار بەو سەرەک چەتەیەی تیادا بوو.

ئەندامانی هێزەکانی یەکەی دژە تیرۆر (یات)ی تۆڵەى رۆژئاوا لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەیان و دەستگیرکردنی ئەو سەرەک چەتەیە بە ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها)یان راگەیاندووە، "سەرەک چەتەیەکی داعشیان بە ناوی (ئـ.ج) دەستگیرکردووە، کە ئەرکی کوشتنی خەڵک بووە لە ناوچەکەدا، هەروەها ئەرکێکی تری ئەوە بووە، کە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بکاتە ئامانج و تیرۆریان بکات و لەگەڵ ئەوانەشدا بۆمب و مین لەسەر رێگا گشتییەکانی ناوچەکەدا دابنێت و ژیان وئارامیی هاووڵاتییان تێکبدات".

ژ.ت