سەودا وهێرش لەسەرعەین عیسا

دەوڵەتی تورک کە بە پەلە خاڵەکانی چاودێری خۆی لە ئیدلب چۆڵ کردووە هێرشەکانی بۆ سەرعەین عسیا چڕترکردووەتەوە. لە دوێنێوە قەسەدە لە دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن، ڕووسیا و ڕژیمی سووریاش سەیردەکەن. ئەمە دەری دەخات کە ڕێکەوتنێکی قڕێژ کراوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای ئەوەی کە ٨ خاڵی کۆنتڕۆڵی لە ئیدلب کە لەناو بازنەی ڕژیمی سووریادا بوو چۆڵکرد، هێرشەکانی بۆسەرعەین عیسا چڕترکردووەتەوە.

ڕووسیا ماوەیەک پێش ئیستا داوای لە قەسەدە کردبوو کە عەین عیسا ڕادەستی ڕژیمی سووریا بکات بەڵام قەسەدە داخوازیەکەی ڕووسیای ڕەکردەوە.

دوای ئەوەی کە قەسەدە ئەم داخوازیەی ڕەکردەوە، ڕووسیا وڕژیمی سووریا کۆبوونەوە و لە ڕۆژئاوا ٢ و لە ڕۆژهەڵاتی عەین عسیا ٣ خاڵی چاودێرییان دانابوو. هاوکات لەگەل دانانی ئەو خاڵە چاودێریە هاوبەشانەی پۆلیسی ڕووسیا و، هێزەکانی قەسەدە و فەرماندەیی ڕژیم کە لێی دەمانوە، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەرعەین عیسا.

درەنگانی شەو سەرەڕای ئەوەی کە هیچ هێرشێک لەسەرشارنەبوو چاپەمەنی تورک و پەیجی چەتەکان و ڕژیمی سووریا ڕایانگەیاند کە ٢ گوندی عەین عیسا داگیرکراوە، پێش شەڕئاژاوەگێڕی و درۆبڵاوکردنەوە دەستیپێکرد، شایانی باسە کە ئەم گێرە شێوێنی و ئاژاوەگێریە بە پیشەنگی ڕووسیا و رژیم بوو.

دوای هێرشی ڕاگەیاندنی بەرەبەیانی کاتژمێر ٠٥:٤٠ خولەک چەتەکان و دەوڵەتی تورک هێرشێکی چڕیان کردە سەرگوندەکانی میشرەف لە ڕۆژهەڵاتی شار و جەلبێ و گوندی سەیدا لە ڕۆژئاوای عەین عیسا و ڕێگەی ام فۆر. لەم هێرشە کە ژمارەیەکی زۆر چەتە بەشداری بوون سوپای تورکیش بە تانک و تۆپ و هاوەن هاوکاریان دەکرد، بە درێژایی ڕۆژ فڕۆکەی چاودێری و فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوان بەسەر ناوچەکەدا بوون.

لە ئەنجامی وڵام دانەوەی قەسەدە لە میشرفێ، جەلبێ و سەیدا و چولتەرێ شەڕێکی قورهاتە ئاراوە، بە درێژایی ئەو ڕۆژە هێزەکانی سووریا و ڕووسیا سەیری زەرەر و زیانی هاووڵاتیانی مەدەنیان دەکرد. لەوهێرشەدا ژمارەیەکی زۆر کەسی مەدەنی بریندار بوون.لە گوندی مشرەفێ بە هۆی تۆپبارانی دەولەتی تورک دوو هاووڵاتی لە ژێر کەلاوەکاندا مانەوە.

هێرشەکان لە لایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە تێکشکا. بە پێی ئاماری ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە شەڕەدا بەلانی کەم ١٠ چەتە کوژران.

عەین عیسا کە کوبانی- ڕەقا، کوبانی هەرێمی جەزیرە و منبج- جەزیرە پێکەوە گرێ دەدات خاوەن پێگەیەکی تایبەتی ستراتژیکە. هاوکات لەگەل هێرشی سەرعەین عیسا لەسەر زگران و منبجیش جموجووڵی سەربازی هەبوو.

هاوسەرۆکی مەجلسی سووریای دیموکراتیک ئامینە عومەر دەربارەی ئەو هێرشانە ئەوەی خستەڕوو کە ڕووسیا بەرپرسی ئەم هێرشانەیە و وتی، " ڕووسیا بۆ ئەوەی کە شار تەسلیمی ڕژیمی شام بکرێت گوشار دەخاتەسەر قەسەدە."

پێش ئەوەی کە هێرشەکانی سەرعەین عیسا دەستپێبکات ئەندامی کۆمیتەی هاوپەیمانی نەتەوەیی حکومەتی سووریا عومەر راحموون لە سەرئاکاونتی خۆیدا نوسیبووی" ئۆغربێت عەین عیسا".

عومەر راحموون بە بەردەوامی ئاماژەی بە رێکەوتنی تورکیا و ڕووسیا کردووە لەسەر عەین عیسا وئیدلب.

گوشارەکانی ڕووسیا بۆسەرقەسەدە کە عەین عیسا ڕادەست بکات و بە پەلە چۆڵ کردنی خاڵەکانی کۆنتڕۆلی ئیدلب لەلایەن تورکیاوە پرسیار و گومانی دروست دەکرد.

ک-ش