سوپای تورک گوندەکانی گرێ سپی و شەرای تۆپباران کرد

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی گرێ سپی بو چڕی تۆپباران کرد و بە پێی زانیاریەکان بریندار هەیە. هەروەها گوندەکانی ناوچەی شەرای عەفرینیشی تۆپباران کرد.

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ل بەرانبەر باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا بەردەوامە.

هەموو گوندەکانی گرێ سپی لە بەرەی شەڕ بە چڕێ لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە تۆپباران دەکرێن.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئەحمەدیە، دونیاک، ئەریدا، بیر عەرەب، سەرزوری، حوریە، کۆپرلیک و خانێێ رۆژئاوای گرێ سپی تۆپبارانکران.

باسی ئەوە دەکرێت کە ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی چەلەبیە گواستراونەتەوە. هەروەها زیانێکی زۆر مادیش دروست بووە.

شەڕا

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی مەرەناز، ئەلقەمیە و شوارخای ناوچەی شەرای عەفرین و گوندەکانی یەل مەدیق، چیای نائیف، شێخ عیسا و منخی کانتۆنی شەهبای بە چڕی تۆپباران کرد.

هێرشەکان بەردەوامن.

ف.ق