سوپای تورک کڵێسا و خوێندنگە و گۆڕستانەکانی تل تەمر کاول دەکات

سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندی تل جومعە لە تل تەمر، کە دانیشتوانەکەى هاووڵاتییانی ئاشوورین. لەو هێرشەدا کڵێسای گوندە وێران کرا و زیانیش بە خوێندنگە و تۆڕی کارەبای گوندەکە گەیشت.

 سوپای تورکی داگیرکەر دوو ڕۆژ پێش ئێستا هێرشی کردە سەر گوندی تل جومعە لە تل تەمر و رۆژنامەنووسان گەیشتنە گوندەکە و دیمەنی هێرشەکەیان تۆمار کرد. دیمەنەکان نیشانی دەدەن، کڵێسای گوندەکە رووخاوە و زیانی گەورە بە خوێندنگاکان و تۆڕی گواستنەوەی کارەبا گەیشتووە. هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە گۆڕستانی گوندەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

تا ئێستا داگیرکەران ٥ جار هێرشیان کردووەتە سەر خوێندنگەکانی تل تەمر.

ژ.ت