سوپای تورک شەهبا تۆپباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی کانتۆنی شەهبا و بەنداوای شەهبا تۆپباران دەکات.

هێرشەکە لە کاتژمێر ١٣:٤٠ خولەک بە کاتی هەرێمەکە دەستیپێکردووە. دەوڵەتی تورک هێرشی کردووەتە سەرگوندی شامووقای شەهبا و بەنداوی شەهبا.

هاوکات لە گەل هێرشەکانی سەرعەین عیسا و تل تمەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر شەهبا دەستیپێکردووە.

دوو ڕۆژ پێش ئیستا ناوچەی تل ڕەفعەت تۆپباران کرا.

لە کانوونی دووهەمدا گوندەکانی تل تمەر و لە ١٢ی کانووندا عەین عیسا لە سێ قۆڵەوە تۆپبارانکرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژانە بەردەوامە.

ک-ش