سوپای تورکی داگیرکەر گوندە گەمارۆدراوەکانی شێراوای بۆردومان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی شێراوا، کە لە ژێر گەمارۆی ئەو سوپایە و چەتەکانی و حکومەتی سوریادایە تۆپبارانکرد. بەهۆی ئەو تۆپبارانانەەوە زیان بەر زەوییە کشتوکاڵیەکان کەوت.

سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی سۆخانکێ، بێنێ، زیارەتێ، بورج قاس، کولۆتێ، مەیاسا و مەزنی سەر بە ناوچەى شێراوی داگیرکراودا تۆپبارانکرد و دەیان تۆپ و مووشکی لەو گوندانە دا.

ئەو گوندانە لە گەمارۆی نێوان سوپای تورکی داگیرکەر و حکومەتی سوریادان. گوندەکانی بەرامبەری ئەو گوندانە بە رووی باکووردا لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراون و لە رووی رۆژهەڵاتیشەوە بەرامبەر بە ناوچەکانی نوبول و زەهرا دان، کە ئەوانەش لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان.

بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە ئاگربەربوویەوە زەوییە کشتوکاڵییەکان و ژمارەیەکی زۆر داری زەیتون سوتان.

ژ.ت