سوپای تورکی داگیرکەر گوندێک و رێگای ئێم ٤ی بۆردومان کرد

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە، سوپای تورکی داگیرکەر گوندی ئوم ئەل بەرماڵ و رێگای ئێم ٤ی بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بڵاویکردەوە، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی ئوم ئەل بەرماڵ لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا و رێگای نێونەتەوەیی ئێم ٤-یان بە چڕی بۆردومانکرد.

لەو بۆردومانەدا زیان بە ماڵ و زەویی هاووڵاتییانی ناوچەکە گەیشت.

قەسەدە راشیگەیاندووە، رووسیایان لەو هێرشە ئاگادار کردووەتەوە، کە زامنکار و گارانتۆری ئاسایشی و ئارامیی ئەو ناوچەیە لە ئەستۆ گرتووە.

ژ.ت