سوپای تورکی داگیرکەر لە ٣ قۆڵەوە عەین عیسا بۆردومان دەکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ گروپە چەتەکانیدا، عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ بە چڕی بە تۆپخانەکانیان بۆردومان دەکەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ گروپە چەتەکانیدا بە تۆپخانەکانیان بە چڕی لە سێ قۆڵەوە گوندەکانی مشێرفە و جانبەلی لە عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ بۆردومان دەکەن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانیدا نزیکەى ٣ مانگە بە بەردەوامی و بە هەموو هێزی خۆیان و چەکە قورسەکانیانەوە هێرش دەکەنە سەر عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ و دەیانەوێت داگیریان بکەن، بەڵام سەرجەم هێرشەکانیان لەلایەن شەڕڤانەوە تێکشکێنراون.

ژ.ت