سەیف شەهیدی قەسەدە لە حەسەکە بە خاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید دەیسەم شهادا (سەیف) لە مەزارگەی شەهید دژوار بە رێکخستنی مەراسیمێک بە خاکسپێردرا.

شەڕڤانی قەسەدە دەیسەم شهادا (سەیف) لە دێرەزۆر لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا شەهید بوو و بە رێکخستنی مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە خاکسپێردرا.

دانیشتوانی شاری حەسەکە و ناوچەکانی دەورووبەری تەرمی شەهیدیان لە بەردەم ئەنجوومەنی بنەماڵەى شەهیدان وەرگرت و بە کەژاوەیەکی ئۆتۆمبێل بەرەوە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییەوە رۆیشتن. لە گۆڕستانەکەدا بۆ یادی شەهیدان خولەکێک رێزگرتن راگەیاندرا.

نەورۆز رۆژهەڵات فەرماندەی یەپەژە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هەر دوو شەهیدە کرد و وتی، "شەهیدان بۆ ئازادیی گەلانی ناوچەکە قوربانیی زۆر گەورە و قورسیان داوە. ئێمە دەبینە درێژەپێدەری رێگاکەیان. تاوەکو پێکهێنانی ئامانجەکانیان ئێمە دەستبەرداری تێکۆشانەکەمان نابین. ئێمە بەرخودانی گەریلا لە چیاکانی کوردستان  لە بەرامبەر داگیرکەران بە سەرکەوتن دەگەیەنین".

فاتمە عەلی ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەى شەهیدان راگەیاند، ئەوان بە شەهیدان سەربەرزن و بەڵێنی پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدانی دا.

دواتر ناسنامەى شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن ئەسەد حەسەن، کە لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا شەهید بوو بو راگەیاندرا.

دوای ئەوەی ناسنامەى هەر دوو شەهیدەکە خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەکانیان کرا، تەرمی شەهید سەیف بە دەم وتنەوەى دروشمەوە بە خاکسپێردرا.

ژ.ت