سیخورەکانی دەوڵەتی تورک لە دەستی قەسەدە دان

هێزە ئەمنیەکانی عەین عیسا ٢٨ سینوری دەوڵەتی تورکیان دەستگیر کرد کە لە کەمپەکانی میتی تورکیادا پەروەردەی تایبەتیان بینیوە.

بە پێی هەواڵێکی ANHA هێزە ئەمنیەکانی قەسەدە لە ناوچەی عەین عیسای سەر بە هەرێمی فورات ٢٨ کەسیان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان ژنە و کاری سیخوریان بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کردووە.

ئەو گروپە ٢٨ کەسیە دانیان بەوەدا ناوە کە کاریان بۆ سوپای تورک و چەتەکانی کردووە و وتوویانە کە زانیاریان لە سەر خاڵە سەربازیەکان و ناوەندەکانی بەڕێوەبەردن، ئەو کەسایەتانەی لە ناو هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتیدا جێدەگرێن، کۆ کردووەتەوە و ناردوویانە بۆ سوپای تورک.  

ئەو گروپە هاوکات دانیان بەوەشدا ناوە کە، بە پشتیوانی دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی تورک، لە عەین عیسا چەندین تەقینەوەیان ئەنجام داوە.

بە پێی دانپێدانانەکە، بەرپرسی ئەو گروپە سیخوریە، بەر لەوەی دەربازی سوریا بیێت، لە چەندین کەمپی تایبەتی تورکیا، پەرەوەردەی کاری سیخوری بینیوە.

ناوی سیخورەکان بریتیە لە:

محمد جاسم حەسون(ئەبو ئەساف)، ئەلموتەسیم بیلا حەمید ئەلەبیب، محمد جاسم یەحسا، ئەحمەد جاسم یەحیا، حەسەن محمد ئیبو، سالح حەسەن عەبدولا، رەشید حسێن شەریف، نەدا مستەفا ئەلئیبۆ، ئیبراهیم رەمەزان خەلەف، عیماد حەسەن عەلی کە نازناوەکەی (شەنگالیە) و بە رەچەلەک خەڵکی عێراقە، عەبدولعەزیز زێد ئەلسالم کە نازناوەکەی (دۆشکەیە)، عەبدول عەزیز عیسا جاسم، عەلی شێخ دعێبس، ئەحمەد عەلی ئەلخدر، مەنسور خەفان ناسراو بە (ئەبو دێر)، ئیبراهیم محمد ئەلتەلجی (شێف)، عەبدولموعمین لوێس موسا، زیاد محمد ئەلتەلجی، عەلی حسێن ئەلجاسم، شەهود محمد ئەلئەموری، محمد ئەلعیدان ئەحوێدانی، عەبدلمەجید محمد شهاب، عەبدولا سلێمان سلێمان، حسێن محمد رەشید، عەبدولرەزاق عەلی حەمان، خدر نوردین سادق، عیسا عەبدو عیسا و خەلیل زاهر محمد عەلی.

ز.ش