تاوانی شەڕ: دەوڵەتی تورک جارێکی تر ژمارەیەک هاووڵاتیانی مەدەنی رفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی حەمام تورکمان-ی کانتۆنی گرێ سپی چەندین هاووڵاتی مەدەنی رفاندوو، لەناو ڕفێندراوەکاندا ژنیشی تێدایە.

بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی هاوار، لە گوندی حەمام تورکمانی سەربە کانتۆنی داگیرکراوی گرێسپی، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژمارەیەک خەڵکی سڤیلیان ڕفاندووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو کەسانەی ڕفێندراون ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام دەوترێت کە چەند کەسێکیان ژنن و لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە براون بۆ شوێنێکی نادیار.

لە کاتێکدا، تاوانی ڕفاندنی خەڵکی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بەردەوامە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لە ئاست ئەم تاوان و پێشلکارییانە بێدەنگە.

ک-ش