تەکەپە – مەلە تیکۆ بۆ یادکردنەوەی کایپاکایا چالاکی ئەنجامدا

شەڕڤانانی تەکەپە – مەلە تیکۆ بۆ یادکردنەوەی رێبەری کۆمۆنیست ئیبراهیم کایپاکایا، لە رۆژئاوای کوردستان لەدژی هێزەکانی داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەکرا، بۆ یادکردنەوەی ئیبراهیم کایپاکایا لە ٤٨مین ساڵرۆژی شەهیدبوونیدا، شەڕڤانانی تەکەپە – مەلە تیکۆ لە رۆژئاوای کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی بە قەناس ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەدراوە، چالاکیەکە لەدژی هێزەکانی تورک لە گوندی مەناخی سەر بە ناوچەی زڕگان ئەنجامدراوە. تەکەپە – مەلە تیکۆ وتی، "بەم چالاکیەی کە ئەمڕۆ ئەنجامانداوە پیشانمانداوە کە ئێمە بوێریمان لە پێشەنگ و نەمرەکان وەرگرتووە و داگیرکەری و فاشیزم لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی پێدەهێنین."

ف.ق