تەکەپە – مەلە تیکۆ یادی شەهیدانی شۆرش و پارتەکەی کردەوە

فەرماندەیی رۆژئاوای کوردستانی تەکەپە – مەلە تیکۆ لە ساڵیادی سەرفرازی کۆبانێدا، یادی شەهیدانی شۆڕش و پارتەکەی کردەوە.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا ئەنجومەنی سۆسیالی ئەرمەنی حەسەکە و هێزەکانی شەهید نوبار ئۆزانیان ئامادە بوون.

مەراسیمی سەربازی لە گۆرستانی شەهیدانی خەبات دێرک سازکرا. راگەیەنراوی کۆمیتەی تەکەپە – مەلە تیکۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن هێزەکانی شەهید نوبار ئۆزانیان و ئەنجومەنی سۆسیالی ئەرمەنی حەسەکە خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە، دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی رۆژئاوا دەیەوێت گەلەکەمان لەناوببات. ئێمە چۆن کۆبانێمان ئازاد کرد، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپیش رزگار دەکەین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، بە هەمان هێز شەڕ دەکەین و ئازاد دەبین. فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ئازاد دەبین. ئێمە لیرە، لەبەرچاوی شەهیدان سوێند دەخۆین، رۆژاڤا ماڵ بە ماڵ، سەنگەر بە سەنگەر و گەڕەک بە گەڕەک دەپارێزین."

ف.ق