تەرمی ٦ شەهیدی ‌هێرشەکەی داعش لە رەقا بەخاکسپێردران

تەرمی ٦ شەهیدی هێرشەکەی ٢٦ی کانونی یەکەم لە گەڕەکی ئەلدریەی رەقا لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی حکومیەی رەقا بەخاکسپێردران.

تەرمی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئیسماعیل عەبدولجەندەلی، بەشار ئوریال ئیسماعیل، حوسام حەمەد ئەلموسا، ئەنەس عەبدولعەزیز ئەلمەتەر و شەڕڤانانی هەسەدە عومەر فەیاد ئەلناسر و ئەحمەد ناسر سلێمان کە ٢٦ی کانونی یەکەم لە هێرشی داعشدا بۆ سەر ناوەندێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی گەڕەکی ئەلدریەی رەقا شەهید ببوون، لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی حکومیە بەخاکسپێردران. لە رێورەسمەکەدا خانەوادەی شەهیدان، شێخ و ریشسپیەکانی هۆزەکان، ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی و سەربازیەکان و سەدان دانیشتووی رەقا بەشداریان کرد.

لە رێورەسمەکەدا مستەفا بالی ئەندامی نوسینگەی پەیوەندیەکانی قەسەدە لە رەقا قسەی کرد و وتی، " ئێمە لەمەرامبەر قاڕەمانێتی شەهیدانی قەسەدە بە تەنیا دەتوانین بڵێین لەسەر بەڵێنەکەمانین. شەهیدانمان لە جەژنی سەری ساڵدا بۆ پاراستنی خانەوادەکانیان لەبەرامبەر هێرشی تیرۆریستان، گیانیان بەخت کرد. بەڵام ئێمە بەڵێن دەدەین کە لەسەر رێگەیان تێدەکۆشین و ئاسایش و ئارامی گەل و شارەکەمان دەپارێزین. ئێمە وەک قەسەدە و بەڕێوەبەری خۆسەر، چۆن بەر لە ٥ ساڵ پرۆژەی داگیرکەرانمان تێکشکاند، بەو شێوەیە تێکیاندەشکێنینەوە."

لەسەر ناوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، سەرباز عەلی ئەلحەسەن قسەی کرد و وتی، " بەڵێنمان بەم وڵاتە داوە کە دانیشتوانەکەی دەپارێزین. بەڵێن بە دایکانی شەهیدان دەدەین کە لە بەرامبەر هەموو هێرشێک دەبینە قەڵغان."

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بڕوانامەی شەهیدانی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکانیان کران.

ف.ق