تەرمی شەهید فەرحان محەمەد بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید فەرحان محەمەد بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپێردرا.

تەرمی فەرحان محەمەد ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاک سپێردرا.

 محەمەد داوی ئەندامی دەستەی بنەماڵەى شەهیدانی حەسەکە لەسەر گۆڕی شەهید فەرحان محەمەد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: ئێمە سەری ڕێز بۆ شەهید دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین، کە تا سەرکەوتن درێژە بە رێگاکەیان بدەین".

عەبدولستار حەسەکە یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە مەراسیمەکەدا سڵاوی لە فیداکاریی شەهیدان کرد و وتی: "بە خوێنی خۆیان ڕێگای ئازادیان بۆ ئێمە نەخشاندووە. بۆیە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین درێژە بە رێبازی شەهیدان بدەین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەیان تاوەکو گەیشتن بە سەرکەوتن".

ڕۆژدا ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید فەرحانی کرد. پاشان هەڤاڵانی شەهید فەرحان تەرمەکەیان هەڵگرت و لە گۆڕستانی شەهید دژوار بە دەم وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" بەخاکیان سپارد.

ژ.ت