تەرمی شەهید گیڤارا عەفرین لە شەهبا بە خاک سپێردرا

لە شەهبا بە بەشداری سەدان کەس تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین شەهید گیڤارا عەفرین بەخاک سپێردرا.

بەسەدا کەس لە گەلی عەفرین و شەهبا لە بەردەم نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی فافینێ کۆبوونەوە بۆ وەرگرتنی تەرمی شەهید گیڤارا عەفرین، دوای وەرگرتی تەرمی شەهید، گەل بەروە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ناوچەکە بەڕێکەوتن.

لە گۆڕستانی شەهیدان دوای یەک خولەک بێدەنگی بۆگیانی پاکی شەهیدان لەلایەن مەجلسی ناوچەکە قسەکرا. حەسەن برکۆ لەسەر ناوی مەجلسی بنەماڵەی شەهیدان، عارف شێخۆ لەسەرناوی بەڕێوەبری خۆسەر و شوکریە حەسەن لەسەر ناوی مەجلسی ژنی ئازادی شەهبا قسەیانکرد و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید کرد.

ناوبراوان لە قسەکانیاندا ئەوەیان خستە ڕوو کە شەهیدان بۆ پێکهێنانی بەڵێنەکانی خۆیان گیانی خۆیان بەختکرد و وتیان : لەهەر شارێکی ئێمەدا گۆڕستانێکی شەهیدان بوونی هەیە. سەرکەوتنی گەورە ئازادی رێبەرئاپۆیە و ئازادی عەفرین"

دواتر ناسنامەی شەهید لە لایەن زەینەب عەبدۆ ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

لە کۆتاییدا گەل بە دروشمی شەهید نامرێت تەرمی شەهیدیان سپاردە خاک.

ک-ش